کوردپرێس:
نەبەز ئیسماعیل ، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حكوومەتی هەرێم لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بۆ حاجیانی هەرێم لە مەككەی پیرۆز سبەی وتاری هەینی بە زمانی كوردی دەخوێنرێتەوە .
ناوبراو وتیشی ،” ئەو حاجیانەی دەچنە حەرمی مەككە بۆ نوێژی هەینی دەتوانن بچن ئەوانەی دیكە دەتوانن لە مزگەوتی ئۆتێل، كە مزگەوتێكی تایبەتی گەورەیە لە لایەن مامۆستایێكی كوردەوە وتار پێشكەش دەكرێت”.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment