چین پەرە بە هاوکارییە فەرهەنگی و ئابوورییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەدات

بەشی جیهان- حکوومەتی چین بەتەمایە پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ هەرێمی کودستان لەبواری فەرهەنگی و ئابووریدا پەرەپێبدات بەمەبەستی گەشەدان بە زێرخانەکانی هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئازانسی شین هۆوای چین لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند حکوومەتی چین لە سەروبەندی حەفتاهەمین ساڵۆگەڕی دامەزراندنی کۆماری گەلی چین و پێنجەین ساڵی دامەزراندنی کونسۆڵخانەی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان هەوڵ ئەدات پێوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرەپێبدات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، نی ڕوچی، سەرکونسۆڵی چین لە هەرێمی کوردستانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەم ناوچە خۆبەڕێوەبەرەی باکووری عێراق لەوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ بوویەوە و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدان بە هاوکارییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

شین هۆوا لە زاری سەرکونسۆڵی چینەوە لە هەرێمی کوردستان دەنووسێت لە چەند ساڵی ڕابردوودا پێوەندی لەنێوان کوردەکان و چیندا پەرەی سەندووە و هاوکارییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی ئابووری، بازرگانی و فەرهەنگی و پەرەوەردا دا بووە.

چین پێشنیار دەکات هاوکارییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی وزە و ژێرخانەکاندا زیاتر بکرێتەوە.

کهدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65445

Your Comment

You are replying to: .
captcha