وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا: دیمه‌شق و نه‌یارانی حکوومه‌ت ئاڵوگۆڕی دیله‌کان ده‌که‌ن

به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: ژماره‌یێک له‌ دیله‌کان له‌ نێوان ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا و هێزه‌کانی دژ به‌ دیمه‌شق له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی دانووستانی ئه‌ستانه‌دا ئاڵوگۆڕ ده‌کرێن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا باسی له‌وه‌ کرد که‌ ئاڵوگۆڕ کردنی دیله‌کانی ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق و سه‌ربزێوانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی چواره‌می ئازادکردنی دیله‌کان و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی شوێنبزره‌کان ئاڵوگۆڕ ده‌کرێن.

پڕۆژه‌ی ئازادکردنی دیله‌کان و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی شوێنبزره‌کان لیژنه‌یێکی ڕێکخراوی نێوان تورکیا و ڕووسیا و کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌ که‌ به‌ به‌شداریی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ دانووستانه‌کانی ئه‌ستانه‌دا پێکهێنرا و خرایه‌ بواری جێبه‌جێ‌کردنه‌وه‌.

ژماره‌یێک له‌و که‌سانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا و هه‌روه‌هاش نه‌یارانی دیمه‌شقه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون ڕۆژی 31ی ته‌مووزی 2019 به‌ شێوه‌ی هاوکات له‌ ناوچه‌ی ئه‌بووزیندانی سه‌ر به‌ باب ئاڵوگۆڕ کران.

شایانی باسه‌؛ یه‌که‌م ئاڵوگۆڕی دیله‌کان له‌ نێوان دوو لایه‌ندا ڕۆژی 24ی تشرینی دووهه‌می 2019 ئه‌نجام درا و پاش ئه‌وه‌ش له‌ قۆناغی دووهه‌م و سێهه‌می ئاڵوگۆڕکردنه‌که‌دا ڕۆژی 12ی شوبات و 22ی نیسان دیسان ئاڵوگۆڕه‌کان ئه‌نجام دران.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60101

News Code 65440

Your Comment

You are replying to: .
captcha