به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ئۆزگۆنش نوێنه‌ری شڕنا‌خ له پشکی هه‌ده‌په ئاماژه‌ی به ڕه‌تکرانه‌وه‌ی داواکاریی پارێزه‌ره‌کانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بۆ سه‌ردانکردنی زیندانی ئیمرالی کردووه و ده‌ڵێت: له 20ی حوزه‌یرانه‌وه تاکوو ئێستا هه‌موو داواکارییه‌کان بۆ بینینی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه. پێده‌چێت ده‌وڵه‌تی تورکیا جارێکی‌تر سیاسه‌تی گۆشه‌گیرکردنی ئۆجه‌لان گرتبێته‌به‌ر و ئه‌وه‌ش کێشه و لێکه‌وته‌ی خراپی به‌دوادا دێت.
ناوبراو زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی تورکیا له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام بووه له گۆشه‌گیرکردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و له ماوه‌ی 5 ساڵی ڕابردووش‌دا گۆشه‌گیر کردنی ناوبراو له چاو ساڵانی پێشووتر توند کراوه‌ته‌وه و پاش مانگرتنه‌کانی ئه‌مدواییه له نێوخۆی تورکیا ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش که‌وته ژێر فشار و کزبوونی سیاسه‌تی گۆشهگیرکردنیش ئه‌نجامی ئه‌و گوشارانه بوو.
نوێنه‌ری شڕنا‌خ له په‌رله‌مانی تورکیا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئه‌و گۆشه‌گیرکردنه سیاسه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیایه که ئیدعایان ده‌کرد کۆتای‌یان پێهێناوه به‌ڵام وا ده‌رده‌که‌وێت جارێکی‌تر ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌یان گرتۆته‌وه به‌ر.
ناوبراو له کۆتاییدا گوتیشی: به وردی به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌که ده‌که‌ین و تا ئه‌م کاته‌ش ڕێگه به بنه‌ماڵه و پارێزگاره‌کانی ئۆجه‌لان نه‌دراوه بیبینن. ده‌سه‌ڵات هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌کاته ڕێنما و ڕێبه‌ری خۆی و به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ش ده‌گاته بنبه‌ست.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment