به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 17ی ئه‌م مانگه له ڕێستوورانتی هۆقه‌باز له هه‌ولێر له‌لایه‌ن چه‌ند هێرشکه‌رێکه‌وه دیبلۆماتکارێکی تورکیا کوژرا و به‌پێی دانپێدانانی ده‌ستگیرکراوه‌کانیش بێت که کرده‌وه‌که‌یان ئه‌نجام داوه پلان و به‌رنامه‌که له قه‌ندیله‌وه دانراوه به‌ڵام په‌که‌که ئه‌وه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.
خه‌بات زاگرۆس ئه‌ندامى په‌یوه‌ندییه‌کانى په‌که‌که له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی که خراوه‌نه‌ته پاڵ حیزبه‌که‌ی به "ئاژانس"ی وت: "داوامان له پارتی و ده‌زگا ئه‌منییه‌کان کردووه به‌ڵگه‌کانمان بۆ بنێرن ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه وه‌زیری پێشووتری دادی هه‌رێم جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی تۆمه‌تبارانی ڕووداوه‌که‌ی هه‌ولێر به تورکیا نایاساییه. ڕووداوه‌که‌ی هه‌ولێر له ئه‌نجامدانییه‌وه تا دانپێدانانه‌کان یارییێکی میتی تورکیایه و پارتیشی تێ که‌وت."
ناوبراو ده‌ڵێت: "ئه‌ردۆغان و میت یارییه‌که‌یان له هه‌ولێر ڕێک خست و پارتی که‌وته ناو ئه‌و یارییه‌وه، ڕووداوه‌که داگیرکردنى زیاترى هه‌رێمی کوردستان و پێشخستنى شه‌ڕه له دژمان و په‌که‌که په‌یوه‌ندیى به کارێکى ئاوا ناپڕۆفیشناڵانه‌وه نییه."
خه‌بات زاگرۆس وتیشی: «داوامان له به‌رپرسانى پارتی و ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى هه‌رێم کردووه به‌ڵگه‌کانیان بۆ سه‌لماندنى ئه‌وه‌ى په‌که‌که ئه‌و کاره‌ى کردووه بخه‌نه ڕوو، هاوکات هۆشداریشمان داوه له‌وه‌ى تورکیا ده‌یه‌وێت شه‌ڕ له نێوان په‌که‌که و پارتى دروست بکات و پێویسته پارتى به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بکات."
ئه‌ندامى په‌یوه‌ندییه‌کانى په‌که‌که ڕاشی‌گه‌یاند: "دوای ڕووداوه‌که په‌که‌که له ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌یێکه‌وه ڕه‌تی کرده‌وه ئه‌و کرده‌وه‌یه هیچ په‌یوه‌ندییێکی به‌وانه‌وه هه‌بێت. قسه‌کانیان پێویستى به به‌ڵگه و سه‌لماندن هه‌یه که چۆن ده‌ڵێن په‌که‌که کردوویه‌تى و ئایا ئه‌و فاتیحه کێیه ئه‌وان باسى ده‌که‌ن له ناو په‌که‌که، چوونکه وه‌ها ناوێک له ناو په‌که‌که بوونى نییه."
خه‌بات زاگرۆس ده‌شڵێت: "ئه‌و که‌سانه‌ى وه‌ک تۆمه‌تبار قسه ده‌که‌ن هیچ په‌یوه‌ندییێکیان به په‌که‌که‌وه نه‌بووه و لاى ئێمه‌ش ناسراو و ئاشنا نین، په‌که‌که کارێک بکات ڕاسته‌وخۆ بۆ گه‌لى کورد ئاشکراى ده‌کات نه‌ک بیشارێته‌وه."
له دوای ده‌ستگیرکردنی ئه‌وانه‌ی کرده‌وه‌که‌یان کردووه، هه‌وڵێک هه‌یه ته‌سلیم به تورکیا بکرێنه‌وه چوونکه تورکیا داوای کردوون به‌ڵام ئه‌و کاره به نایاسایی داده‌ندرێت.
فارووق جه‌میل یاساناس و وه‌زیری پێشوتری داد له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "ئاژانس"ی ڕاگه‌یاند: "به هیچ شێوه‌یێک نه له ڕووی یاسایی و نه له ڕووی ده‌ستوورییه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم بۆی نییه تۆمه‌تبارانی ڕووداوه‌كه‌ی ڕێستۆرانتی هۆقه‌باز ڕاده‌ستی حكوومه‌تی توركیا بكاته‌وه."
ناوبراو وتیشی: «مادام ڕووداوه‌كه له هه‌رێمی كوردستان و ناو خاكی هه‌رێم ڕووی داوه، ده‌بێت تۆمه‌تباره‌كانیش له هه‌رێمی كوردستان و به‌پێی یاساكانی هه‌رێمی كوردستان دادگایی بكرێن."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment