به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌وڵه‌تی ئێستای تورکیا 80 هه‌زار هێز و که‌ره‌سته‌ی قورسی سه‌ربازی له سنووره هاوبه‌شه‌کانی له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا جێگیر کردووه و هۆشداری داوه ئه‌گه‌ر ناوچه پارێزراوه‌که به قووڵاییی 30 کیلۆمه‌تر له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا دروست نه‌کرێت و کۆنتڕۆڵی ناوچه‌که نه‌درێته ده‌ست تورکیا ئه‌وا به مه‌به‌ستی زاڵبوون له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات. تورکیا بۆ پاساوهێنانی هێرشی گریمانه‌کراوی خۆی "به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ تیرۆریزم"ی بیانوو کردووه و ڕای‌گه‌یاندووه که هیزی کوردی سووریا سه‌ر به پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (په‌که‌که) بووه و هه‌ڕه‌شه‌یێک بۆ سه‌ر تورکیایه.
به‌ڵام مایکڵ ڕۆبین به‌رپرسی پێشووی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا و توێژه‌ری په‌یمانگای ئه‌مریکه‌ن ئینترپرایز له یادداشتێکدا باسی له‌وه کرد که ده‌وڵه‌تی تورکیا خاکی دیکه‌ی وڵاتان له‌وان عێراق و سووریا به‌کار ده‌هێنێت و هه‌وڵه‌کانی بۆ تیرۆری سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که چڕ ده‌کاته‌وه.
ناوبراو له یادداشته‌که‌یدا نووسیی: ئه‌وا تورکیایه که هه‌وڵ بۆ قه‌تل و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ده‌دات نه‌ک کوردی سووریا. کوردی سووریا به‌پێچه‌وانه‌ی تورکیا هیچ پێشینه‌یێکی له تیرۆر نییه به‌ڵکوو به‌عه‌کسه‌وه و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و سه‌فه‌رانه‌ی که له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا بۆ باکووری سووریا ئه‌نجامم داوه نیسبه‌ت به 5 ساڵی ڕابردوو په‌یوه‌ندیی خۆیان له‌گه‌ڵ په‌که‌که -که تورکیا ئه‌وان به گرووپێکی تیرۆریستی ده‌زانێت- که‌م کردۆته‌وه.
مایکل ڕۆبین له یادداشته‌که‌یدا که له ماڵپه‌ڕی گۆڤاری واشنتۆن ئیگزامینر بڵاو کراوه‌ته‌وه پێی وایه که تورکیا سێ ئامانجی له ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازیی گریمانه‌کراو بۆ سه‌ر کوردی سووریا هه‌یه. ناوبراو پێی وایه که ئامانجی یه‌که‌می تورکیا داگیرکردنی زه‌وینه چوونکه تورکیا له ئۆپه‌راسیۆنی یه‌که‌می سه‌ربازیی خۆی له ناو خاکی سووریا که ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرینی داگیر کرد هه‌وڵێکی بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ تیرۆر نه‌دا به‌ڵکوو به دوای پاکتاوکردنی پێکهاته‌ی کورد بوو له‌و ناوچه‌یه‌ی باکووری سووریا. ئه‌م جاره ده‌وڵه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ده‌یهه‌وێت سیمای کوردی له شاره‌کانی قامیشڵۆ، کۆبانێ، عاموودا، دێرک، عه‌ین عیسا و مه‌نبه‌ج لاببات.
به‌رپرسه‌که‌ی پێشووی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا له‌باره‌ی هۆکاری دووهه‌می پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی کورد له باکووری سووریا ده‌ڵیت: تورکیا له بواره جۆراوجۆره‌کان له‌وان جێبه‌جێ‌کردنی سیاسه‌تی ئابووری له ناوخۆ فه‌شه‌لی هێناوه و پێگه‌ی سیاسیی خۆی له ناو وڵات له‌ده‌ست داوه و ده‌توانین ئه‌م بابه‌ته له دوو جار شکستی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌رک بکه‌ین به‌م بۆنه‌وه ئه‌ردۆغان دونیای ده‌ره‌وه له‌وان کوردی سووریا به تاوانبار داده‌نێت و ده‌یهه‌وێت شکسته ناوخۆییه‌کانی به هێرش‌کردنه سه‌ر کوردی سووریا په‌رده‌پۆش بکات.
ئه‌م توێژه‌ره‌ی کاروباری کورد له‌باره‌ی ئامانجی سێهه‌می ئه‌ردۆغان بۆ کردنه‌ئامانجی باکووری سووریا ده‌نووسێت: تورکیا تینووی نه‌وته و هه‌وڵه‌کانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوگه‌ی نوێ هاوکات له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانی سه‌رچاوه‌ی نه‌وتیی وڵاتانی‌تر وه‌ک ڕووسیا ده‌خاته گه‌ڕ. زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی که تورکیا ده‌یهه‌وێت له ناو ناوچه پارێزراوه‌که‌دا بێت له ناو ناوچه‌که‌دایه و کۆنتڕۆڵی ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه ده‌توانێت ڕه‌ونه‌ق به ئابووری تورکیا بدات و یارمه‌تیده‌ری ئه‌ردۆغانیش بێت به‌م بۆنه‌وه ناوبراو هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگای دروست‌کردنی ناوچه‌ی پارێزراوی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی یان له ڕێگای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی کوردی سووریا ده‌ستی به ناوچه نه‌وتخێزه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا بگات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment