به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌وشیروان ئه‌حمه‌د به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: "دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش به‌هاوه‌ن په‌لاماری بازگهیێكی هێزه‌كانی ئاسایشیان داوه له سنووری كوڵه‌جۆی زه‌نگاباد له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان."
ناوبراو وتیشی: ''هێزه‌كانی ئاسایش به توندی وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه و په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكاندوه و پاشه‌كشێیان پێكردوون به‌ڵام له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا سێ هێزی ئاسایش گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یێک هاووڵاتی بریندار بوون و پێده‌چێت ژماره‌ی کوژراوانی ڕووداوه‌که به‌رز بێته‌وه."
نه‌وشیروان ئه‌حمه‌د جه‌ختی کرد: ''هێزه‌كانی ئاسایش و هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی گه‌رمیان له ئاماده‌باشیدان و كوڵه‌جۆ له ژێر كۆنتڕۆڵدایه."
له‌لایێکی دیکه‌وه که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی ئێن ئاڕتی بڵاوی کرده‌وه که له هێرشه‌که‌ی شه‌وی ڕابردوو بۆ سه‌ر کۆڵه‌جۆ دوو هێزی ئاسایش کوژران و هێزێکی ئاسایش و هێزێکی پێشمه‌رگه به گوله‌ی قه‌ناس بریندار بوون و یه‌کێک له گولههاوهنهکان له ماڵێکدا که‌وته‌خواره‌وه و له ئه‌نجامدا چه‌ند که‌سێک بریندار بوون.
ناوچه‌ی گه‌رمیان ناوچه‌یێکی کوردنشینی به‌ربڵاو له باشووری هه‌رێمی کوردستانه که ئیداره‌یێکی نیمچه‌فه‌رمی هه‌یه و ناوچه‌کانی که‌لار، چه‌مچه‌ماڵ و کفری له‌خۆ ده‌گرێته‌وه. ناوچه‌ی گه‌رمیان ناوچه‌یێکی جێناکۆکی نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێراق دێته ئه‌ژمار و له ئێستادا له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment