بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق تاوتوێ كران و جەخت لە "بەردەوامی گفتوگۆكان كرایەوە لە پێناو گەیشتن بە ئەنجامێكی باش و ئەرێنی و پێكهێنانی حكوومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار".
بافڵ تاڵەبانی جەخت لە یەكدەنگیی نێوان ئەو هێز و لایەنانە كردەوە كە ئامانجیان دروست كردنی حكوومەتێكی نیشتمانییە و وتیشی، "هەوڵەكانمان لە پێناو گەیشتنە بە سازان و دەربازكردنی وڵات لەو دۆخەی تێیكەوتووە".
Your Comment