به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له لێدوانێکدا باسی له قه‌یرانی سووریا کرد و ڕای‌گه‌یاند: له مانگی ئه‌یلوول وۆرکشۆپی نێوده‌وڵه‌تیی سووریا به‌ڕێوه ده‌به‌ین. بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م وۆرکشۆپه داوام له ته‌شکیلاتی CHP کردووه که زووبه‌زوو هه‌نگاوه‌کانیان بۆ جێبه‌جێ‌کردنی کاروباری وۆرکشۆپه‌که هه‌ڵبگرن و وه‌لی ئاق بابا به‌رپرسی سه‌ندیکا، ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان و ژووری کاره‌کانی حیزبم بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری وۆرکشۆپه‌که ڕاسپاردووه.
وه‌لی ئاق بابا له‌باره‌ی وۆرکشۆپه نێوده‌وڵه‌تییه‌که‌ی سووریا به ڕۆژنامه‌ی دیواری ڕاگه‌یاند: ئێمه بڕیاری به‌ڕێوه‌بردنی وۆرکشۆپی نێوده‌وڵه‌تیی سووریامان پێش له‌وه‌ی حکوومه‌تی تورکیا بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی سووریا بگۆڕێت گرتبوو. له‌م وۆرکشۆپه نێوده‌وڵه‌تییه که زۆرینه‌ی لایه‌نه‌کان بانگهێشت ده‌که‌ین سه‌رجه‌م ڕه‌هه‌نده‌کانی قه‌یرانی سووریا لێک ده‌درێنه‌وه. ئامانجمان ئه‌وه‌یه که ئه‌نجامی ئه‌م کارگه‌یه ئاراسته‌کردنی پێشنیاری باش بۆ چاره‌کردنی قه‌یرانی سووریا بێت.
ئاق بابا جه‌ختی کرده‌وه: به‌پێی به‌رنامه‌ڕێژییه‌کان بڕیار وابوو که ئه‌م وۆرکشۆپه مانگی مارچ به‌ڕێوه بچێت به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی و دواتر دووپات‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڕێوه‌بردنی وۆرکشۆپه‌که‌ی بۆ مانگی ئه‌یلوول دوا خست. وۆرکشۆپی نێوده‌وڵه‌تیی سووریا له ئه‌سته‌نبۆڵ و بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌ڕێوه ده‌چێت. بۆ وۆرکشۆپه‌که ژماره‌یێک که‌سایه‌تی بانگهێشت ده‌که‌ین له‌وان نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا، نوێنه‌ری ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی سووریا که له تورکیا چالاکی ده‌که‌ن، ئاکادمیست و هه‌واڵنێرانێک که له نزیکه‌وه به‌دواداچوون بۆ قه‌یرانی سووریا ده‌که‌ن. له تورکیاش هه‌ندێک ڕێکخراو که چالاکییه‌کانیان له‌سه‌ر سووریا و په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته‌یه بانگهێشت ده‌که‌ین.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئایدینلیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment