به‌رهه‌م ساڵح لەگەڵ نوێنەری سەرۆکی تورکیا کۆ بوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک كۆماری عێراق له‌میانی كۆبونه‌وه‌یێكدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رۆک كۆماری توركیا بۆ پرسی ئاو رایگه‌یاند: بابه‌تی ئاو گرنگترین رووی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و توركیایه‌.

کوردپرێس: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا بۆ عێراق وه‌یسه‌ل ئه‌رۆغڵو رایگه‌یاندووه: گرنگی ده‌ده‌ن به‌ رێككه‌وتنی درێژخایه‌ن له‌باره‌ی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی بابه‌تی ئاو له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.

سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، گرنگیی زۆر ده‌ده‌ن به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی به‌رژوه‌ندیی هاوبه‌شی گه‌لانی هه‌ردوو وڵات بێت.

ناوبراو وتیشی بابه‌تی ئاو گرنگترین رووی په‌یوه‌ندییه‌كانمانه‌ له‌گه‌ڵ توركیای دراوسێمان و هیوای خواست ئه‌و لیژنانه‌ی پێكهێنراون بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی به‌شه‌ ئاو بتوانن چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بدۆزنه‌وه‌.

هاوكات ئه‌رۆغڵو دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ساڵح، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كانی ده‌ستپێكرد كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی جه‌مال عادلی هاوتای به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌رۆغڵو له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدای پایته‌ختی عێراق، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدیش كۆبووه‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ن بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌رئۆغڵو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق، بابه‌تی ئاو ده‌بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65427

Your Comment

You are replying to: .
captcha