بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە خەندان-ی راگەیاند: "بەفەرمانی کۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی کراوەتە فەرماندەی ھێزەكانی یەكەی 70ی پێشمەرگە و شوێنی جەعفەر شێخ مستەفا دەگرێتەوە".
لەبارەی وادەی دەستبەکاربوونی لە پۆستە نوێکەی مستەفا چاوڕەش وتی، "چاوەڕوانی دەستبەکاربوونی جەعفەر شێخ مستەفا دەکات کە یەکێتی کاندیدی کردووە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان".
سەرەتای ئەم مانگە، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ناوی کاندیدەکانی حزبەکەی لە سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران دیاری کرد و جەعفەر شێخ مستەفا کە ئێستا فەرماندەی هێزەکانی 70 یە بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم کاندید کرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment