به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مارک لۆکۆک جێگری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری مرۆڤدۆستانه له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به دواپێشهاته‌کانی ئیدلب کرد و ڕایگه‌یاند: وێنه سه‌ته‌لایتییه‌کان ده‌ریده‌خات له‌و 90 ڕۆژه‌ی پێکدادان که له ناوچه‌ی چه‌کداماڵینی ئیدلب ئه‌نجام دراوه به ته‌واوه‌تی 17 گوند خاپوور و چۆڵ کراون.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامیی شه‌ڕ له ناوچه‌ی چه‌کداماڵینی ئیدلب کرد و گوتیشی: سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه به‌رده‌وامه‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هێرش بۆ سه‌ر قوتابخانه، نه‌خۆشخانه و خه‌ڵکی سڤیلی ئیدلب درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌ندامانی گرووپی تیرۆریستیی ته‌حریرولشام له گۆشه گۆشه‌ی شاری ئیدلب جێگیر بوونه و له‌و ناوچانه‌ی که ئه‌و چه‌کدارانه هه‌ن نیسبه‌ت به هه‌ر یه‌ک تیرۆریستی ته‌حریرولشام 100 خه‌ڵکی سڤیل ده‌ژین. تاوه‌کوو ئێستا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاوڕی له‌و په‌یامانه نه‌داوه‌ته که له‌مباره‌وه ده‌رکراوه و له به‌رانبه‌ر پێکدادانه 90 ڕۆژییه‌که‌ی ئیدلب بێده‌نگییان نواندووه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment