له‌ پێکدادانه‌کانی ئیدلب 17 گوند به‌ ته‌واوه‌تی خاپوور کراون

به‌شی سووریا- جێگری سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری مرۆڤدۆستانه‌ باس له‌ دواپێشهاته‌کانی ئیدلب ده‌کات و ده‌ڵێت: 90 ڕۆژه‌ که‌ شه‌ڕ و پێکدادان له‌ ناوچه‌ی چه‌کداماڵینی ئیدلب درێژه‌ی هه‌یه‌ و له‌و ماوه‌یه‌دا 17 گوند به‌ ته‌واوه‌تی خاپوور و چۆڵ کراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مارک لۆکۆک جێگری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری مرۆڤدۆستانه‌ له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌ دواپێشهاته‌کانی ئیدلب کرد و ڕای‌گه‌یاند: وێنه‌ سه‌ته‌لایتییه‌کان ده‌ریده‌خات له‌و 90 ڕۆژه‌ی پێکدادان که‌ له‌ ناوچه‌ی چه‌کداماڵینی ئیدلب ئه‌نجام دراوه‌ به‌ ته‌واوه‌تی 17 گوند خاپوور و چۆڵ کراون.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌ به‌رده‌وامیی شه‌ڕ له‌ ناوچه‌ی چه‌کداماڵینی ئیدلب کرد و گوتیشی: سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه‌ به‌رده‌وامه‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هێرش بۆ سه‌ر قوتابخانه‌، نه‌خۆشخانه‌ و خه‌ڵکی سڤیلی ئیدلب درێژه‌ی هه‌یه‌. ئه‌ندامانی گرووپی تیرۆریستیی ته‌حریرولشام له گۆشه‌ گۆشه‌ی شاری ئیدلب جێگیر بوونه‌ و له‌و ناوچانه‌ی که‌ ئه‌و چه‌کدارانه‌ هه‌ن نیسبه‌ت به‌ هه‌ر یه‌ک تیرۆریستی ته‌حریرولشام 100 خه‌ڵکی سڤیل ده‌ژین. تاوه‌کوو ئێستا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئاوڕی له‌و په‌یامانه‌ نه‌داوه‌ته‌ که‌ له‌مباره‌وه‌ ده‌رکراوه‌ و له‌ به‌رانبه‌ر پێکدادانه‌ 90 ڕۆژییه‌که‌ی ئیدلب بێده‌نگییان نواندووه‌.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65406

Your Comment

You are replying to: .
captcha