سێ بەنداوی نوێ لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەرێمی كوردستان، عێراق و توركیا لەسەر دروستكردنی سێ بەنداو، كە دەكەونە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ توركیا رێككەوتن.

کوردپرێس:

محەمەد ئەمین فارس، ئەندامی لیژنەی كوشتوكاڵ لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، سێ بەنداو لە سنووری مێرگەسۆر دروست دەكرێن و حكوومەتی عێراق و توركیاش رەزامەندییان بۆ دروستكردنیان پیشان داوە.

فارس روونیشی كردەوە: "بڕیارە لەگەڵ شاندێكی باڵای توركیا بە سەرۆكایەتیی فەیسەڵ ئۆغلۆ، وەزیری پێشووی ئاو، كە ئێستا راوێژكاری سەرەكیی توركیایە، لەگەڵ 3 پەرلەمانتار و سەرۆكی دامەزراوەی ئاوی توركیا، كە لە 21 كەس پێكدێن، سبەینێ لە بەغدا كۆبوونەوەیەك بكەین، كە یەكێك لە گرنگترین ئەو بابەتانەی گفتوگۆی لەسەر دەكەین، دروستكردنی ئەو سێ بەنداوەیە، كە بە هاوبەشی لە نێوان توركیا، هەرێمی كوردستان و عێراق دروست دەكرێن، گفتوگۆی پێویست دەكرێت و بڕیاری یەكلاكەرەوە لەسەر ئەو بەنداوانە دەدرێت".

ئەو ئەندامەی لیژنەی كوشتوكاڵ لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "ئەو سێ بەنداوە لەسەر رووباری هاوبەش دروست دەكرێن، بە دروستكردنی ئەو بەنداوانە ئەو ناوچانە ئاوەدان دەكرێنەوە، كە ئێستا چۆڵن و خەڵك دەگەڕێتەوە سەر گوندەكانیان و ئەو گوندانە ئاوەدان دەبنەوە، هەروەها دەبێتە هۆی گلدانەوەی ئاو، ئەوەش بۆ كشتوكاڵ و گەشتیاری سوودێكی زۆری دەبێت، هەروەها بۆ كارەبا كە یەكێك لە بەنداوەكان 80 مێگاوات كارەبا و هەروەها ئەوەی دیكەی 40 تا 50 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت".

News Code 65395

Your Comment

You are replying to: .
captcha