ژاپۆن ئامێرێکی فێنککه‌ره‌وه‌ی ژێر جلی دروست کرد

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- کۆمپانیای سۆنی ئاشکرای کرد که‌ ئامێرێکی فێنککه‌ره‌وه‌ی دروست کردووه‌ که‌ هێنده‌ی موبایلێک ده‌بێت و ده‌توانرێت له‌ ژێر جله‌وه‌ له‌ به‌ر بکرێت.

کوردپرێس:

كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی په‌ره‌ی به ‌ئامێرێک داوه كه‌ چاره‌سه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له ‌جه‌سته‌ ده‌كات و به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای زۆربه‌ی ناوچه‌كان دروست كراوه‌ كه‌ وا له‌ مرۆڤ ده‌كات هه‌ست به‌ گه‌رما نه‌كات.

ئامێره‌که‌ی سۆنی ناوی "ڕیون پاکت"ه‌ و ده‌توانرێت له‌ ڕێگای موبایله‌وه‌ کۆنترۆڵ بکرێت و پله‌ی گه‌رمای له‌ش بگه‌یه‌ندرێته‌ ئه‌و ئاسته‌ی که‌ خۆت ده‌ته‌وێت.

ئامێره‌که‌ی سۆنی ده‌توانێت له‌ پشته‌مل یان ژێر چه‌ناگه‌ دابنرێت و له‌و ڕێگایه‌وه‌ پله‌ی گه‌رمای له‌ش به‌رز و نزمی پێبکات.

کۆمپانیای سۆنی ئاشکرای کردووه‌ که‌ له‌یه‌که‌م ئه‌زموونی ئامێره‌که‌دا توانیویه‌تی کاریگه‌ریی خۆی جێبهێڵێت و 8 پله‌ گۆڕانکاری به ‌سه‌ر له‌شی مرۆڤدا بهێنێت.

شایانی باسه‌؛ ڕیون پاکت له‌ قۆناغی سه‌ره‌تادا ته‌نها له‌ ژاپۆن ده‌فرۆشرێت و نرخه‌که‌ی 117 دۆلار تا 175 دۆلار ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65392

Your Comment

You are replying to: .
captcha