عادل عه‌بدولمه‌هدی واده‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی له‌ عێراق ڕادەگەیەنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌ کرد که‌ کۆتاییی ساڵی 2020 سه‌رژمێری گشتی له‌ عێراق ده‌کرێت و بۆ یه‌که‌مجاریش پرۆسه‌که‌ به ‌شێوه‌ی ئه‌لیکترۆنی ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ وتارێکیدا به ‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی دانیشتووانه‌وه‌ گوتی: "چاوه‌کانمان له‌سه‌ر ئاماده‌کارییه‌ گرنگه‌کانی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتیین که‌ بڕیاره‌ کۆتاییی ساڵی 2020 بکرێت و ئه‌مه‌ ئامانجی سه‌ره‌کیمانه‌ و وه‌ک ده‌زاندرێت ماوه‌ی 30 ساڵه‌ سه‌رژمێری گشتی له‌ عێراق نه‌کراوه‌".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌موو قۆناغه‌کانی سه‌رژمێرییه‌که‌ به ‌شێوه‌ی ئه‌لیکترۆنی بێت و ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره‌ له‌ عێراق به ‌کار دێت".

عادل عه‌بدولمه‌هدی وتیشی: "له‌و باوه‌ڕه‌داین سه‌رژمێری گشتی به‌ شێوه‌ی ئه‌لیکترۆنی ئاسانتر و وردتر و خێراتر ده‌بێت بۆ کۆتایی هێنان و کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو زانیارییه‌کانی په‌یوه‌ست به‌ سه‌رژمێری گشتی".

شایانی باسه‌؛ له‌ ڕاپرسییه‌ گشتییه‌که‌ی عێراقدا په‌ره‌سه‌ندنه‌ ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئاستی پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی هاووڵاتییان ده‌خرێته‌ڕوو، هاوکات پڕۆسه‌که‌ له‌ نووسینی كاغه‌زه‌وه‌ ده‌کرێت به‌ ئه‌لیكترۆنی.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65389

Your Comment

You are replying to: .
captcha