به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رهان حه‌ق وته‌بێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له لێدوانێکدا تیشکی خسته سه‌ر دواپێشهاته‌کانی ئیدلب و ڕایگه‌یاند: به بۆنه‌ی به‌رده‌وامیی شه‌ڕ و پێکدادان له ناوچه‌ی چه‌کداماڵینی ئیدلب هه‌زاران هاووڵاتیی ئه‌و شاره ڕێگای سنووره‌کانی تورکیایان گرتۆته به‌ر.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: پێکدادانه‌کان له باکووری ڕۆژئاوای سووریا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و نیگهرانییێکی قووڵمان له‌سه‌ر ئاسایشی گیانیی 3 ملیۆن مرۆڤی دانیشتووی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌یه. له 4 هه‌فته‌ی ڕابردوودا 500 هاووڵاتیی ئیدلب به بۆنه‌ی پێکدادانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه. له پێکدادانه‌کان 7 قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌یێک کراونه‌ته ئامانج و خه‌ساریان به‌ر که‌وتووه.
شایانی باسه؛ ده‌ستپێکردنی پێکدادان و پڕۆسه‌ی کۆچکردنی به‌ره‌و سنووره‌کانی تورکیا بابه‌تێکه که تورکیا له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا هه‌وڵێکی زۆری بۆ ڕێگرتن له‌و بابه‌ته ئه‌نجام دا. ڕێککه‌وتنی سووچیی تورکیا و ڕووسیا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئه‌نجام دراوه و به له‌به‌رچاوگرتنی دواگۆڕانکارییه‌کانی ئیدلب پێده‌چێت که پڕۆژه‌ی تورکیا له‌و شاره ستراتێژیکه به‌ره‌وڕووی شکست بێته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment