ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ: مه‌سه‌له‌ی زیندانی‌کردنی ده‌میرتاش پڕۆسه‌یێکی یاساییه‌

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئاماژه‌ی به‌ دۆخی زیندانی‌کرانی هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان کرد و گوتی: مه‌سه‌له‌ی زیندانی‌کرانی ده‌میرتاش پڕۆسه‌یێکی یاساییه‌ و کارێکی پێناکرێت.

کوردپرێس:

ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ سه‌رۆک وه‌زیر و وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ لێدوانێکدا باسی له‌ پراکتیکی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا (AKP) کرد و به‌ فاینه‌نشاڵ تایمزی ڕاگه‌یاند: زه‌مانێک ئاکپارتی ئازادی، دادپه‌روه‌ری، ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئه‌ندێشه‌ به‌ لایه‌وه‌ گرنگ بوو به‌ڵام له‌ سێ ساڵی ڕابردوودا ئه‌و بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییانه‌یان نادیده‌ گرتووه‌. ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌ها که‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌ دوای سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار وه‌ده‌ستی هێنا خه‌ساری له‌ پێکهاته‌ بنه‌ماییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ داوه‌ و له‌ ئێستادا ڕێکخراوه‌ سیاسییه‌کانی تورکیا لاواز بوونه‌.

ناوبراو که‌ هێشتا ئه‌ندامی ئاکپارتییه‌ له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ته‌ئکیدی کرده‌وه‌: به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاکسازی له‌ ناو حیزبه‌که‌م هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی ده‌که‌م به‌ڵام زۆر به‌و بابه‌ته‌ گه‌شبین نیم.

داوودئۆغڵۆ له‌باره‌ی دۆخی زیندانی‌کرانی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان که‌ سێ ساڵه‌ له‌ زیندانی ئێدیرنه‌دایه‌ ڕاشی‌گه‌یاند: 6 مانگ به‌ دوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌م له‌ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ده‌میرتاش ده‌ستگیر و زیندانی کرا. له‌و کاته‌دا که‌ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیام به‌ده‌سته‌وه‌ بوو ده‌میرتاش زیندانی نه‌کرا و زیندانی‌کردنه‌که‌شی پڕۆسه‌یه‌ییکی یاساییه‌ و کارێکی پێناکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65385

Your Comment

You are replying to: .
captcha