فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن بۆ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌رکرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دادگای سلێمانی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ شاسوار عبدلواحید سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ركرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 28ی ته‌مووزی 2019 دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی/ 2 له‌ نووسراوێكدا و به‌پێی ماده‌ی 456 له‌ یاسایی سزادانی عێراقی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ركردووه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕاسپاردووه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی ناوبراو و ڕاده‌ست كردنی به‌ یاسا.

نووسراوه‌كه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی/2 ئاڕاسته‌ی گشت ئه‌ندامانی به‌رزه‌فتی سلێمانی و ئه‌ندامانی پۆلیس كراوه‌ و تیایدا هاتووه‌: "ئێوه‌ ڕێگه‌تان پێدراوه‌ و له‌ سه‌رتانه‌ ئه‌م تۆمه‌تباره‌ی له‌ خواره‌وه‌ زانیاری له‌باره‌وه‌ دراوه‌ بیگرن و بیده‌ن به‌ دادگاكه‌مان".

شایانی باسه‌؛ مادده‌ی 456ی یاسای سزادانی عێراقی تایبه‌ته‌ به‌ فێڵكردن و مامه‌ڵه‌كردن به‌ سه‌رمایه‌ی خه‌ڵک و و سزاكه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی یاسای سزادانی عێراقیدا به‌ندكردنه‌ له‌نێوان سێ مانگ بۆ پێنج ساڵ.

ئه‌وه‌ له ‌كاتێكدایه‌ شاسوار عه‌بدولواحید له‌ ڕۆژی 14ی ئایاری ئه‌مساڵ له‌سه‌ر سكاڵای شادی نه‌وزاد په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو و دوای 15 ڕۆژ مانه‌وه‌ی له‌ زیندان ئازاد کرا.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65363

Your Comment

You are replying to: .
captcha