بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەیاننامەیێكدا پۆلیسی عێراق رایگەیاند: لە بەرزاییەكانی عەلاسەوە ھێرشێكی فراوانی چەكدارانی داعشیان بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی عەلاس تێكشكاندووە.
ئاماژە بەوەش كراوە، چەكدارانی داعش ھەوڵیان داوە لەو كێڵگە نەوتییانە نزیک ببنەوە و كۆنتڕۆڵی بكەن، بەڵام ھێرشەكە تێكشێندراوە.
بە گوێرەی میدیاكانی عێراق، دوێنێش چەكدارانی داعش ھێرشیان كردووەتە سەر فەوجێكی پۆلیسی كێڵگە نەوتییەكانی عەجیل لە پارێزگای سەڵاحەدین، بەڵام ھێرشەكە تێكشكێندراوە.
ئەوە لە كاتێكدایە، لە ساڵی 2017ـەوە حكوومەتی عێراق كۆتایی داعشی راگەیاند، بەڵام تا ئێستاش لە چەندین ناچە ئەو رێكخراوە لە ھێرشەكانی بەردەوامە و چەندین ناوچەشی بەدەستەوە ماوە.
سەرچاوە: سۆمریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment