ئەنجومەنی باڵای دادوەریی هەرێمی کوردستان چاودێریی لێکۆڵینەوەکانی ڕووداوەکەی هەولێر دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند هەموو ئەو بە دواداچوونانەی کە بۆ دۆسیەی تەقەکردن لە هەولێر ئەنجام دەدرێن لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە چاودێرییان لەسەر دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاکم ئومێد وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "لێکولەرەوەی دادوەری بە چاودێری و سەرپەرشتیی دادوەری لێکوڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لە لەحەزاتی یەکەم پەڕاوی بۆ کراوەتەوە و لێکولینەوەش لە ژێر سەرپەرشتیی دادوەری لێکولینەوەی هەولێر بوو. دەشڵێت: ڕاستە ئەمە کاری پۆلیس و هێزە ئەمنیەکانی تر دۆزینەوەی تاوانبارانه‌، بەڵام بابەتی دادگایی کردن هێشتا ماویەتی هێشتا لە پڕۆسەی لێکولینەوە دایه‌.

حاکم ئۆمێد وتیشی: بە بڕیاری دادوەری لێکولینەوەیە ئەمانە دەستگیرکراون دواتر پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێکولینەوە پەڕاوەکە دەچێتە دادگای تاوانەکانی هەولێر چوونکە ڕووداوەکە لە هەولێر ڕوویداوە ئەمانە دەبێت لە دادگاکانی کوردستان دادگایی بکرێن و لە پرۆسەیێکی شەفاف و عەلەنیشدا و هیچ تەم و مژ و گومانێکیش نامێنێت ئەو دانپێدانانە کە کرا ئەمە دوای ئەوەی لە بەردەمی دادوەری لێکولینەوە ئیعتیرافیان کرد ئینجا هێزە ئەمنیەکان ئەم دانپێدانانەیان بڵاو کردووتەوە".

محەمەد گۆمەشینی وتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت: "بەهیچ شێوەیێک وەک چۆن دەزگای ئاسایش یان دەزگای دادوەری یان دەزگای حکوومی بۆیان نییە دەستکاری کاری ئێمە بکەن، ئەمانە چەند قۆناغێکە قۆناغی دەستگیرکردنی تاوانبار لە هەموو شوێنێک ئەرکی دەزگا ئەمنیەکانە کەواتە نە دەستەی مافی مرۆڤ نە حکوومەت و قەزا ئەو مافە نامینێنت، دەستەی مافی مرۆڤ لە کۆی ئەو پرۆسانە تەنها و تەنها دوو ئەرکمان هەیە ئەرکێکیان ئەوەیە کە چاودێری پرۆسەکان دەکەین بزانین ئەم قۆناغانە چوون بەڕێوە دەچن وبە شێوەیێکی گشتی قۆناغی دادگاییەکان چییە؟ ئایا ئەم کەسانە کێنە ئایا ئەم ئیعتیرافانه‌ چۆنن؟ پڕۆسەی کۆتایی حوکم هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە چوونکە هەر یەکێک لەوانە بە پێ مادە جیاوازەکان و بە پێی تاوانەکە حوکمەکانیان جیاوازە هەمیشە لە یاسا ئەو کەسەی کەسێک دەکوژێت لەگەڵ ئەو کەسەی کە لە شوێنەکە بەشداربووە بە شتێکی دیکە وەک یەک نابێت حوکمەکان جیاوازە، تاوانەکان جیاوازە، بۆیە ئەرکی ئێمە سەرەتا چاودێری کۆی پرۆسەکەیە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65350

Your Comment

You are replying to: .
captcha