کۆچەر بیرکار، بیرکاری بەناوبانگی کورد چووە ڕیزی 50 بیرمەندی یەکەمی جیهان

بەشی جیهان- کۆچەر بیرکار، بیرکاری کورد و براوەی خەڵاتی فیڵدز لە بواری بیرکاریدا وەکوو یەکێک لە کاندیدەکانی بیرمەندی ناسێندراوە و لەسەر ئاستی جیهان لە ڕیزی 50 یەکەمەکاندایە.

کوردپرێس: بەپێی ڕاپرسییێک کە ساڵانە گۆڤاری پروسپەکتی بەریتانی ئەنجامی دەدات، ساڵانە ٥٠ لە بیرمەند و فەیلەسووف و زاناکانی بوارە جیاجیاکان دەستنیشان دەکات کە باشترین بیرمەندن و کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگە و ژیانی مرۆڤایەتی هەیە بە داهێنانەکانیان.

بۆ ساڵی 2019 دکتۆر کۆچەر بیرکار وەک بیرمەندی کورد، یەکێکە لەو ٥٠ بیرمەندەی کە کاندیدە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە.

لە گۆڤارەکەدا لە لینکێکدا ناوی ئەو پەنجا بیرمەندە دیاری کراوە کە دەبێتە براوەی نازناوەکە و ئەویش بەڕێگای دەنگدان لەلایەن خەڵکەوە. هەتا دەنگی زیاتر بهێنێت شانسی دەستنیشان کردنی زیاتر دەبێت ئێمە هەموومان دەتوانین ئەمە بکەین کەمترین ئەرکە بەرامبەر شانازییێکی دکتۆر کۆچەر بیرکار.

بەڵام پێویستە بۆ هەڵبژاردنی ناوی کۆچەر بیرکار بچنە ناو لینکەکە:

https://www.prospectmagazine.co.uk/magazine/prospect-worlds-top-50-thinkers-2019

کاتێک لینکەکە دادەگری لە سەرەوە بە گەورەیی نووسراوە:

top thinkers

کاتێک کلیکت کرد ناوی دکتۆر کۆچەر بیرکار لە ٩هەمین ناوە بەو شێوەیە ناوەکەی نووسراوە:

caucher birkar

دوای هەڵبژاردنی ناوی کۆچەر بیرکار

Submitبكە

ئەم خەڵاتە یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٤ ەوە داهێنراوە و تا ئێستاش ساڵانە بەردەوامە.

کۆچەر بیرکار ( Caucher Birkar) بیرکارێکی ھاوچەرخی کوردە کە لە ساڵی ١٩٧٨دا لە گوندی نێ-ی سەر بە شاری مەریوان بە ناوی فەرەیدوون درەخشانی لەدایک بووە. بیرکار ئێستا لە زانکۆی کەمبریج پرۆفیسۆرە. لە ساڵی ٢٠١٨دا توانی گەورەترین خەڵاتی بیرکاریی جیھانی فیڵدز کە بە نۆبێلی بیرکاری ناسراوە دەستەبەر بکات. کۆچەر بیرکار وتوویەتی: "ھیوادارم ئەم خەڵاتە بزە بخاتە سەر لێوی چل میلیۆن کورد".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65348

Your Comment

You are replying to: .
captcha