به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا کۆمپانیای ئیماراتیی داناغازی هه‌رێمی کوردستان سه‌رمایه‌ی خۆی له کێڵگه گازییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان زیاد کردووه و ده‌یهه‌وێت ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی له‌و ناوچه‌یه‌ی عێراق به‌رز بکاته‌وه و دواتر هه‌نارده‌ی ئه‌ورووپای بکات هه‌ر بۆیه هه‌ندێک کۆمپانیای ڕاوێژکردنی به مه‌به‌ستی فرۆشتنی داراییه‌کانی له میسر به‌کار گرتووه.
هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز له زاری چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه ڕاپۆرتی دا که داناغاز گرێبه‌ستگه‌لێکی له‌گه‌ڵ چه‌ندین کۆمپانیا واژۆ کردووه و داوای له‌وان کردووه بۆ فرۆشتنی داراییه‌کانی له میسر -که زیاتر له 500 ملیۆن دۆلاره- یارمه‌تییان بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که کۆمپانیای داناغاز سهرمایهدانهرییێکی زۆری له هه‌رێمی کوردستان و میسر کردووه و ڕایانگه‌یاندووه کۆمپانیای داناغاز ده‌یهه‌وێت له ڕێگای فرۆشتنی سامان و داراییه‌کانی له میسر ته‌رکیز له‌سه‌ر ته‌رکیز له‌سه‌ر که‌رتی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتیی هه‌رێمی کوردستان بکات.
سه‌رچاوه متمانه‌پێکراوه‌کان ده‌ڵێن که کۆمپانیای داناغاز نه‌یتوانیوه له کێڵگه‌یێکی میسردا ئاستی پێویستی گازی سروشتی به‌رهه‌م بێنێت و له چه‌ند هه‌فته پێش ئێستاوه بڕیاری داوه داراییه‌کانی خۆی له‌و وڵاته بفرۆشێت.
سه‌رچاوه ئاماژه‌پێکراوه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که هه‌رێمی کوردستان سه‌رچاوه‌گه‌لێکی زه‌به‌لاحی گازی سروشتی هه‌یه و ته‌ئکیدیان کرده‌وه که ئه‌م کۆمپانیا ئیماراتییه به له‌به‌رچاوگرتنی سوودی زۆر و پۆتانسییه‌لی په‌ره‌سه‌ندنی که‌رتی گازی سروشتیی هه‌رێمی کوردستان ده‌یهه‌وێت سهرمایهدانهرییێکی زیاتر له‌و ناوچه‌یه بکات.
کۆمپانیای داناغاز له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر سهرمایهدانهرییێکی نوێ بکرێت و کێڵگه گازییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان په‌ره بسێنێت ئه‌وا مومکینه کێڵگه گازییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ببێته گه‌وره‌ترین کێڵگه‌ی گازیی له عێراقدا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment