تورکیا ده‌یهه‌وێت باکووری عێراق و سووریا داگیر بکات

به‌شی سووریا- وته‌بێژی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ڵێت: تورکیا هه‌وڵه‌کانی بۆ بووژاندنه‌وه‌ی میراتی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی چڕ کردۆته‌وه‌ و له‌م ڕێبازه‌دا به‌رنامه‌یێکی درێژخایه‌ن جێبه‌جێ ده‌کات.

لوقمان ئۆ‌حمی وته‌بێژی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی جووڵه‌ی تورکیا له‌ سنووره‌کانی باکووری ئه‌و وڵاته‌ به‌ ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا جیدییه‌ و له‌وانه‌یه‌ تورکیا هێرش بکاته‌ سه‌ر باکووری سووریا.

ناوبراو وتیشی: تورکیا زۆر له‌ پڕۆژه‌ی دیموکراتیکی ئێمه‌ ده‌ترسێت و ئه‌م پڕۆژه‌ هه‌ڕه‌شه‌یێک بۆ سه‌ر ئاسایشی خۆی ده‌زانێت.

لوقمان ئۆ‌حمی زیادی کرد: تورکیا و ئه‌ردۆغان به‌نیازن پڕۆژه‌ی میساقی نیشتیمانی ببووژێننه‌وه‌ و ده‌یانهه‌وێت له‌ ڕێگای داگیرکردنی هه‌ندێک ناوچه‌ی باکووری عێراق و سووریا ئه‌و خواسته‌یان جێبه‌جێ بکه‌ن.

وه‌زیری پێشووی کشتوکاڵی کانتۆنی جزیره‌ جه‌ختی کرده‌وه‌: تورکیا ته‌قه‌لایێکی زۆر بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی میراتی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی ده‌دات و له‌م ڕێبازه‌شدا به‌رنامه‌یێکی درێژخایه‌ن جێبه‌جێ ده‌کات.

وته‌بێژی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا باسی له‌وه‌ کرد که‌ ئه‌گه‌ر تورکیا باکووری سووریا داگیر بکات ئه‌وا زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌کی ڕووسیا ده‌بێت و ڕاشی‌گه‌یاند: له‌ ئێستادا هێزی هاوپه‌یمانان و ناتۆ له‌ باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریان و ئه‌گه‌ر تورکیا باکووری سووریا داگیر بکات ئه‌وا ناوچه‌که‌ به‌ گشتی له‌لایه‌ن ناتۆوه‌ کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت و ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌ زه‌ره‌ری ڕووسیا ده‌شکێته‌وه‌.

لوقمان ئۆ‌حمی زیادیشی کرد: باشتره‌ ڕووسیا که‌مێک به‌رپرسیارانه‌تر بۆ ڕاستییه‌کانی سووریا بڕوانێت و ڕێگه‌ نه‌دات تورکیا به‌پێی داواکاریی داگیرکارانه‌ی سووریا بکاته‌ مه‌کۆیێک بۆ تیرۆریستان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65339

Your Comment

You are replying to: .
captcha