ئەردۆغان: بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی روو دەكەینە جێگای تر

بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری توركیا ڕایگەیاند: ئەگەر واشنتۆن بێبەشمان بكات لەوەی گرێبەستی كڕینی فرۆكەی "ئیف-٣٥"ی ئەمەریكی تەواو بكەین، ئەوە ناچار دەبین بۆ دابین كردنی فرۆكە روو بكەینە جێگای تر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەكاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی لقەكانی پارتی داد و گەشەپێدان لەشاری ئەنقەرە وتی: فرۆكەی "F-35"مان نادەنێ؟ زۆر باشە، كەواتە گلەیی مەكەن ئێمەش خەمی خۆمان دەخۆین ‌و ڕوو دەكەینە جێگایێكی تر.

ئەردۆغان ئومێدیشی خواست، كە لە بابەتی كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی "ئیس-٤٠٠"ی رووسی لەلایەن توركیاوە، واشنتۆن بەدانایی مامەڵە بكات.

سەبارەت بەكاتی بەگەرخستنی سیستەمی "ئێس-٤٠٠" ئەردۆغان وتی: لە نیسانی ساڵی ٢٠٢٠ دوای ئەوەی پرۆسەی راهێنان و بەستنی سیستەمەكە تەواو دەبێت ئیتر دەخرێتەكار.

لەبەشێكی تری قسەكانیدا ئەردۆغان وتی: ئەوانەی وەک هاوپەیمانی ستراتیژی ئێمە خۆیان نیشان دەدەن، لەبەرانبەر پارەش ئەوە بەئێمە نادەن، كە دەمانەوێت، بەڵام بەبێ بەرانبەر دەیدەن بە رێكخراوە تیرۆریستییەكان، وەک ئاماژەیێک بۆ هێزەكانی سووریای دیموكرات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 65321

Your Comment

You are replying to: .
captcha