کوردپرێس:
چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌حمه‌د مه‌نفی جوده پارێزگاری موسه‌ننا ڕایگه‌یاندبوو که چوار گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددامیان له بیابانه‌کانی سه‌ماوه دۆزیوه‌ته‌وه و هه‌موو قوربانییه‌کانی کوردن که هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌ڵدانه‌وه و ده‌رهێنانی ڕووفاتی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی سه‌ماوه ده‌ستی پێ‌کرد.
ئه‌نوه‌ر عومه‌ر سه‌عید چالاكوانی بواری جینۆساید و یه‌كێک له ئه‌ندامانی تیمی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له بیابانی سه‌ماوه له پارێزگای موسه‌نای باشووری عێراق په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و ڕای گشتی و هونه‌رمه‌ندان کرد كه هانی باڵیۆز و كونسووڵ و دیپلۆماتكار و میدیاكار و سیاسی و چالاكوانی مه‌ده‌نی و ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه بكه‌ن و به چاوی خۆیان جینۆسایدی كورد و ئه‌م تراژیدیا بێوێنه‌یه ببینن.
ناوبراو له په‌یامه‌که‌یدا ڕایگه‌یاند: "ئێمه لێره‌ین له بیابانه‌كانی سهماوهین و سه‌رقاڵی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی ژن و منداڵانی ئه‌نفالكراوی كوردین، لێره تاوانێگهلێكی هێنده نامرۆڤانه و دڕندانه ئه‌نجام دراوه که مرۆڤ تووشی شۆک و ڕاچڵه‌كانێكی گه‌وره‌ی ڕۆحی ده‌بێت".
شایانی باسه؛ چه‌ند ڕۆژێكه هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له بیابانه‌كانی سه‌ماوه ده‌ستیان پێكردووه كه به ده‌یان ڕووفات و ئێسک و پروسكی ژن و منداڵ و به‌ته‌مه‌نی كوردیان تیادایه و له‌سه‌ر ده‌ستی حکوومه‌تی پێشووی عیراق ژێر خاک كراون.
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=57334
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment