پەکەکە ڕەتی دەکاتەوە بکەرانی هێرشەکەی هەولێر فەرمانیان لە قەندیلەوە وەرگرتبێت

بەشی تورکیا- پاش ئەوەی دانپێدانانی بکەرانی هێرشەکەی هەولێر و پێوەندییان بە پەکەکەوە بڵاو کرایەوە ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە)‌ جەخت دەکاتەوە کە ھیچ پەیوەندییێکیان بە چالاکییەکەی دژبە میت لە ھەولێر نییە..

کوردپرێس:

دەربارەی ئەوەی گوایە ٥ کەس لە بۆتان خۆیان ڕادەست کردووە و دانیان بەوەدا ناوە کە بکەری هێرشەکەی هەولێر بوون، ھەپەگە دەڵێت "ئەو کەسانە لەمێژە لە ڕیزەکانی تێکۆشانی ئێمە دابڕاون و لەو کەسانەن کە لە هەرێمی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کڕدراون. ھەواڵی ئەوەی لە دەڤەری شرنەخ چەند کەسێک خۆیان ڕادەست کردووە، دوورە لە ڕاستی. شتێکی وەھا لە ئارادا نییە"‌.

هەپەگە ڕایگەیاند، فەرماندارەتیی ناوەندییمان پێشتر ڕایگەیاندووە كە هیچ پەیوەندییێكیان بە چالاكییەكەی دژ بە میت لە هەولێر نییە، لەبەرئەوە هەواڵی لێدان لە ڕێكخەرانی چالاكییەكە لە هەرێمەكانی گەریلا، هیچ واتای نییە.

هەپەگە ڕاشیگەیاند، دەوڵەتی تورك لە ڕێی شەڕی تایبەتەوە دەستی بە پیلانگێڕی و سیناریۆ دانان كردووە، ئەو داگیركەرانە كە لە خواكورك بگرە تا زاپ، لە زاپ بگرە تا دێرسم گورزی تووند بە دەستی گەریلا دەخۆن، لە ڕێی بڵاوكردنەوەی هەواڵی درۆ دەیانەوێت ورەی گەلی وڵاتپارێزمان دابەزێننن و چاوی نەژاد پەرستەكان بۆیاخ بكەن.

دەقی ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە):

دەوڵەتی تورك كاتێك لە بەرانبەر تێكۆشانی گەریلاكانی بزووتنەوەی ئازادی تەنگەتاو دەبێت، وەك هەمیشە لەم دواییانەشدا ڕێبازی شەڕی تایبەت تاقی دەكاتەوە و دەیەوێت بەم شێوەیە كاریگەری لەسەر گەل دروست بكات، داگیركەران كە لە خواكورك بگرە تا زاپ، لە زاپ بگرە تا دێرسم بەدەستی گەریلا گورزی تووند دەخۆن، لە ڕێی ئەو هەواڵانەی كە هیچ ڕاستییێكیان تێدا نییە دەیانەوێت ورەی گەلی وڵاتپارێزمان دابەزێنن و چاوی نەژاد پەرستەكان بۆیاخ بكەن.

لەم چێوەیەدا هەواڵی درۆ دەربارەی هێرشە نامرۆڤانەكانی بۆ سەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا و باشوری كوردستان بڵاو دەكاتەوە و باس لەوە دەكەن بۆردومانی ڕێكخەرانی چالاكیی دژ بە میت كراوە، لەلایێكی دیكەوە هەواڵی ئەوە بڵاو دەكەنەوە كە گوایە پێنج كەس لە هەرێمی بۆتان خۆیان ڕادەست كردووە، بەم شێوەیە دەیانەوێت لە شكۆی گەریلاكانی بزووتنەوەی ئازادیی كوردستان بدەن.

بەر لە هەر شتێك، وەك ئەوەی فەرماندارەتیی ناوەندیی ئێمە لە ڕێی میدیاكانەوە ڕایگەیاند، هیچ پەیوەندییێكیان بەو چالاكییەی هەولێر‌ نییە كە دژبە میت ئەنجام دراوە، كەواتە هەواڵی گوایە لە هەرێمەكانی گەریلا بۆردومانی ڕێكخەرانی چالاكییەكە كراوە بێ واتایە، لە بەرانبەر گەنجانی وڵاتپارێزی كورد بێ چارە ماون و بۆ خۆڕزگاركردن پەنا بۆ هەواڵی وەها بێ بەها دەبەن.

دەربارەی ئەوەی گوایە پێنج كەس لە بۆتان خۆیان ڕادەست كردووە، ئەو كەسانە لەمێژە لە ڕیزەكانی تێكۆشانی ئێمە دابڕاون و لەو كەسانەن كە لە باشوری كوردستان لەلایەن دەوڵەتی توركەوە كڕدراون، هەواڵی ئەوەی لە دەڤەری شرنەخ چەند كەسێك خۆیان ڕادەست كردووە، دوورە لە ڕاستی شتێكی وەها لە ئارادا نییە.

بە ڕای گشتیی دیموكرات و وڵاتپارێز دەڵێین؛ حكوومەتی ئاكەپە - مەهەپە لە ماوەی ڕابردوودا لە بەرانبەر تێكۆشانی ڕەوای ئێمە تەنگەتاو بووە، پێویستە لە بەرانبەر سیناریۆكانی شەڕی تایبەت وریا بن، جارێكی دیكە دەڵێین، لەنێو هەر هەلومەرجێكدا بێت ئێمە هەتا گەیشتن بە ئازادیی گەلەكەمان بەردەوام دەبین لە تێكۆشان.

News ID 65303

Your Comment

You are replying to: .
captcha