په‌یامه‌که‌تان گه‌یشت و ترستان گه‌یاند به‌ گه‌نده‌ڵکاران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوای له‌ خۆپیشانده‌ران کرد ئه‌وانه‌ی هێشتا له‌ ناوچه‌ی سه‌وز و باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ماون، بگه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌کانیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رله‌ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌مە سه‌تان خۆپیشانده‌ر و لایه‌نگری ڕه‌وتی سه‌در دژی کاندی کردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه‌، چوونه‌ نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و دواتریش باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

پاش ماوەیەک مانەوەی خۆپیشاندەران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، موقته‌دا سه‌در ڕێبەری ڕەوتی سەدر خۆپیشاندەرانی کردە بەرەنگ و له‌ توویتێکدا ڕایگه‌یاند: "خۆشه‌ویستانی شۆڕشتی چاکسازی و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی په‌یامه‌که‌تان گه‌یشت و ترستان گه‌یاند به‌ گه‌نده‌ڵکاران".

ڕاشیگه‌یاند "ئیتر دوو ڕکاعه‌ت نوێژ بکه‌ن و به‌ سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌کانتان".

شایانی باسە خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در محه‌مه‌د شیاع سوودانی به‌ پیاوی نووری مالیکی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌زانن.

News Code 6529

Your Comment

You are replying to: .
captcha