لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١٤٤ کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا گیانیان لەدەست داوە

بەشی تورکیا- بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١٤٤ کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا گیانیان لەدەست داوە و دیارترین هۆکارەکانی گیانلەدەستدانیشیان، رووداوەکانی هاتووچۆ، ڕەقبوونەوە و خنکان بووە.

کوردپرێس: ماڵپەڕی حوریەت دەیلی نیوزی تورکی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی کۆچی تورکیای بڵاوکردەوە، کە دەردەکەوێت لە شەش مانگ و نیوی ئەمساڵدا، ٢٨ کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ئیجەدا خنکاون کە لە هەوڵدابوون لە تورکیاوە خۆیان بگەیەننە کەناراوەکانی یۆنان، کە ئەو ئامارە بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمی کردووە، بەجۆرێک ساڵی ڕابردوو ٩٢ کۆچبەر و ساڵی ٢٠١٧ش ٥٦ کۆچبەر لەو ڕێگا ئاوییەدا خنکاون.

ماڵپەڕە تورکیەکە باسی لەوەش کردووە، هێزی کەناراوەکانی تورکیا توانیویانە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١٦ هەزار و ٧٢٤ کۆچبەر لە خنکان ڕزگاربکەن، ئەوەش لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی تیمەکانی گەڕان و فریاکەوتنی تورکیاوە لە ئاوەکانی سەر بە وڵاتەکە و لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانیشدا.

بەڕێوەبەرایەتی کۆچی تورکیا ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١٤٤ حاڵەتی گیان لەدەستدانی کۆچبەرانی نایاسایی هەبووە کە لە ڕێگاوبانەکانی تورکیادا تووشی رووداوبوون یاخود لە هەوڵدا بۆ گەیشتن بە یۆنان تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون، هەروەها ١٣ حاڵەتیشیان لە پارێزگای ئەدرنەی نزیک لە سنووری یۆنان بووە.

پێشتریش وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاویکردبووەوە، ساڵی ڕابردوو ٢٦٨ هەزار کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستبەسەرکراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65267

Your Comment

You are replying to: .
captcha