ئایا سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا دژ به‌ کورد ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌؟

به‌شی جیهان- به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی سه‌نترال ژێئۆپۆله‌تیک پێی وایه‌ که‌ سیاسه‌ته‌ نوێکانی ئه‌مریکا که‌ هاوپه‌یمانێتییه‌ نوێکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینی لێکه‌وتۆته‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی کوردی عێراق و سووریای خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌ک له‌ گرنگترین لێکه‌وته‌ سیاسییه‌کانی چه‌ند ساڵی ڕابردوو سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا واتا دوو هاوپه‌یمانیی ئه‌ندامی ناتۆ بووه‌ که‌ نزیک‌بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری تورکیا به‌ ڕووسیا واتا ڕکابه‌ریی دێرینی ئه‌مریکای لێکه‌وتۆته‌وه‌.

وینست لاورمن به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ڕاوێژکاریی سه‌نترال ژێئۆپۆله‌تیک له‌ وتارێکدا سیاسه‌ته‌کانی ئێستای ئه‌مریکا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌ زه‌ره‌ری کورد ده‌زانێت و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ که‌ ته‌عامولی ئێستای ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی کورده‌ و مومکینه‌ زیانگه‌لێکی گه‌وره‌تری هه‌م بۆ کوردی عێراق و هه‌م بۆ کوردی سووریا به‌دواوه‌ بێت.

ناوبراو پێی وایه‌ گۆڕانکارییه‌ سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌وان نزیک‌بوونه‌وه‌ی تورکیا و ڕووسیا و دووری‌گرتنی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ئه‌مریکا و ناتۆ و هه‌روه‌ها ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناکۆکییه‌کان نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێراق له‌سه‌ر به‌شه‌بودجه‌ مومکینه‌ هاوپه‌یمانیی پته‌وتری نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غدای به‌دواوه‌ بێت به‌ شێوازێک که‌ هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و ئه‌ورووپا له‌ ڕێگای تورکیاوه‌ ڕابگرێت.

ئه‌م شرۆڤه‌کاره‌ی کاروباری وزه‌ ئاماژه‌ به‌ داخوازیی به‌رچاوی په‌رله‌مانتارانی عێراق ده‌کات بۆ بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان که‌ ته‌نانه‌ت پێشنیاری ده‌ست‌پێکردنی کرده‌وه‌ی سه‌ربازی دژی هه‌ولێریشیان ئاراسته‌ کردووه‌ و پێی وایه‌ که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌توانێت لێکه‌وته‌یێکی مه‌ترسیداری بۆ هه‌رێمی کوردستان به‌دواوه‌ بێت.

لاورمن له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ که‌ نزیک‌بوونه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌ی تورکیا به‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ له‌وان عێراق مومکینه‌ کارتێکه‌ریی زۆری له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی سووریا بێت.

ناوبراو ڕوونی ده‌کاته‌وه‌ که‌ مومکینه‌ تورکیا بیهه‌وێت بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌یێکی‌تر وه‌ک هه‌رێمی کوردستان له‌ سووریا پاڵپشت بۆ خۆی بدۆزێته‌وه‌ و له‌ ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا، تورکیا بیهه‌وێت ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان بکاته‌ ئامانج و هێزه‌کانی سووریاش هه‌روا که چه‌ندین جار دیمه‌شق هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه‌ بیهه‌وێت له‌ ڕێگای باشووره‌وه‌ بچێته‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له‌ سووریا.

توێژه‌ری کاروباری ژێئۆپۆله‌تیک هۆشداری دا که‌ مومکینه‌ به‌ نزیک‌بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری تورکیا و عێراق، به‌غدا داوا له‌ تورکیا بکات که‌ چیتر مامه‌ڵه‌ی بازرگانی و سیاسی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان نه‌کات و تا ئه‌و کاته‌ی که‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ڵێنه‌کانی سه‌باره‌ت به‌ ڕاده‌ست‌کردنی ڕۆژانه‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌ به‌غدا نه‌بردۆته‌ سه‌ر ڕێگری له‌ ناردنی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕێگای به‌نده‌ری جه‌یحانه‌وه‌ بکات.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ ئێستادا کێڵگه‌ نه‌وتییه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی سووریا له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کورده و فرۆشتنی نه‌وتی خاوی سووریا ته‌نها سه‌رچاوه‌ی دابین‌کردنی داهاتی ئیداره‌ی خۆسه‌ری کورد له‌ سووریایه‌ هه‌ر بۆیه‌ هۆشداری ده‌دات که‌ مومکینه‌ له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر باکوور و جووڵه‌ی هێزه‌کانی سووریا له‌ باشوور کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کان له‌ژێر ده‌ستی کورد ده‌ربێنن و ڕۆئیای دامه‌زراندنی ناوچه‌ی خۆسه‌ر له‌ باکووری سووریا له‌ناو بچێت.

لۆرمن ئاماژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تیی توندی په‌رله‌مانتاران ده‌کات نیسبه‌ت به‌ جێبه‌جێ‌نه‌کردنی به‌ڵێنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی ڕاده‌ست‌کردنی ڕۆژانه‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و ده‌شڵێت: ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ ژماره‌یێکی زیاتر له‌ په‌رله‌مانتارانی عێراق داوای ته‌مێ‌کردن هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن به‌ بۆنه‌ی ڕاده‌ست‌نه‌کردنی نه‌وتی خاو.

به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری سه‌نترال ژێئۆپۆله‌تیک له‌ وتاره‌که‌یدا که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی ئۆیل پرایس بڵاو بۆته‌وه‌ هۆشداری ده‌دات به‌ له‌به‌رچاوگرتنی گوشار و هه‌ڕه‌شه‌کان و ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی ئه‌مریکا نیسبه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی کورده‌ هاوپه‌یمانه‌کانی مومکینه‌ له‌ داهاتوودا ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ ناوچه‌ی کوردنشینی عێراق و سووریا ببینین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65261

Your Comment

You are replying to: .
captcha