به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له 10 مانگی ڕابردوودا سوپای تورکیا هێز و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی قورسی به‌ره‌و ناوچه‌کانی نزیکی سنووری سووریا جووڵاندووه. تورکیا ده‌یهه‌وێت سێهه‌مین ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی خۆی له سووریا و دووهه‌مین ئۆپه‌راسیۆن دژی هێزی کوردی سووریا به مه‌به‌ستی ده‌رکردنی ئه‌و هێزانه له باکووری سووریا ده‌ست پێ‌بکات.
هێزی سووریای دیموکرات پێکهاتووه له پێکهاته قه‌ومی و ئایینزاکان وه‌ک کورد، مه‌سیحی، تورکمان و ئاشووری که نزیکه‌ی 70 هه‌زار هێز ده‌بن. مه‌سیحییه‌کانی باکووری سووریا ده‌ڵێن نزیکه‌ی 3 هه‌زار مه‌سیحی ته‌ڤلی ڕیزی کوردی سووریا بوونه و له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه ناوخۆ و بیانییه‌کان پاسه‌وانی له باکووری سووریا ده‌که‌ن.
به‌ڵام گۆڤاری کلاریۆن پرۆجکت له زاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌سیحییه‌کانی سووریاوه نووسیی: نزیکه‌ی 100 هه‌زار مه‌سیحیی دانیشتووی ناوچه‌ی خۆسه‌ری باکووری سووریا نیگه‌رانیی خۆیان له جێبه‌جێ‌کرانی به‌ڵێنی تورکیا بۆ هێرش‌کردنه سه‌ر باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و داگیرکردنی ئه‌و ناوچه ڕاگه‌یاندووه. ئه‌وان هه‌ندێک داواکارییان بۆ خه‌ڵک و داموده‌زگا مه‌سیحییه‌کانی ئه‌مریکا ناردووه و داوایان کردووه که قه‌ناعه‌ت به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بهێنن له ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له سووریا پاسه‌وانییان لێبکه‌ن.
ئارام حه‌نا فه‌رمانده‌ی هێزی مه‌سیحی سه‌ر به هێزی سووریای دیموکرات به‌و گۆڤاره‌ی وتووه: مه‌سیحییه‌کانی دانیشتووی باکووری سووریا نایانهه‌وێت له ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر سووریا ناوچه‌کانیان به‌جێبهێڵن که‌واته داوایان له وڵاتی ئه‌مریکا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته کردووه له به‌رانبه‌ر هێرشی گریمانه‌کراوی تورکیا هێزه ئه‌مریکییه جێگیرکراوه‌کانی باکووری سووریا پشتیوانی‌یان لێبکه‌ن.
یۆحنا دی جۆنگ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری سالۆکس یان سه‌نته‌ری سیاسیی بزاڤه مه‌سیحییه‌کانی ئه‌ورووپا ده‌ستخۆشی له هه‌وڵی هێزه کوردییه‌کان ده‌کات بۆ ئاوڕدانه‌وه له دۆخی مه‌سیحییه‌کان له‌وان به‌شداری‌پێکردنیان له به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی خۆسه‌ری کوردی له باکووری سووریا و ده‌ڵێت: تورکیا به‌و بۆنه‌وه سه‌رجه‌م هێزه هاوکاره‌کانی هێزی سووریای دیموکرات سه‌ر به په‌که‌که ده‌زانێت هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر تورکیا هێرش بکاته سه‌ر باکووری سووریا ئه‌وا مه‌سیحییه‌کان به‌ره‌وڕووی مه‌ترسییێکی زۆر ده‌بنه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment