HDP بۆ CHP: بۆ دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانێتیی دیموکراتیک له‌ تورکیا پشتیوانتان ده‌بین

به‌شی تورکیا- وته‌بێژی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌ لێدوانه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی سه‌رۆکی ته‌شکیلاتی CHP له پارێزگای‌ ئه‌سته‌نبۆڵ له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد و هاوپه‌یمانێتیی دیموکراته‌وه‌ کرد و گوتی: پشتیوانی له‌ هه‌نگاوه‌که‌ی CHP بۆ دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانێتیی دیموکراتیک له‌ تورکیا ده‌که‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گونای گۆبیلای وته‌بێژی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له‌ لێدوانێکدا ستایشی لێدوانه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی جانان کفتانچی ئۆغڵۆ سه‌رۆکی ته‌شکیلاتی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) له پارێزگای‌ ئه‌سته‌نبۆڵی کرد هاوپه‌یوه‌ند به‌ مه‌سه‌له‌ی کورد و هاوپه‌یمانێتیی دیموکرات و گوتی: ئه‌م بابه‌ته‌ که‌ له‌ ڕێگای هاوپه‌یمانێتیی دیموکراتیکه‌وه‌ ده‌کرێ سه‌رجه‌م پرسه‌کانی تورکیا چاره‌سه‌ر بکرێت ئێمه‌ ساڵگارێکه‌ وه‌ک HDP جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌که‌ین. ئێمه‌ پشتیوانی له‌و هه‌نگاوانه‌ ده‌که‌ین که‌ له‌مباره‌وه‌ هه‌ڵده‌گیردرێت و ئاماده‌ییی خۆمان بۆ ده‌ورگێڕان له‌مباره‌وه‌ ڕاده‌گه‌یێنین. چیدی پاش 31ی مارچی 2019ی زایینی ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسیی پارتی داد و گه‌شه‌ (AKP)- پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست (MHP) واز له‌ توندوتیژی بهێنن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر مێزی دانووستان. 800 هه‌زار ده‌نگی جیاواز که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچی 2019 تا 23ی جوونی 2019ی زایینیدا وه‌ده‌ست هات له‌ ڕاستیدا جارێکی‌تر داواکاریی گه‌ل بۆ دیموکراسی، ئاشتی و ئازادی پیشان ده‌دات. ئه‌گه‌ر جه‌هه‌په‌ هه‌نگاوێک له‌مباره‌وه‌ هه‌ڵبنێت ئه‌وا گۆڕانکارییێکی زۆر ئیجابی ده‌بێت و ئێمه‌ش ئاماده‌ییی خۆمان بۆ پشتیوانی له‌و هه‌نگاوه‌ ده‌رده‌بڕین. پێویسته‌ لێره‌دا بۆ دیموکراسی، ئاشتی و ئازادی ده‌رکه‌ی پڕۆسه‌یێکی نوێ بکرێته‌وه‌.

شایانی باسه پێشتر جانان کفتانچی ئۆغڵۆ سه‌رۆکی ته‌شکیلاتی CHP له‌ پارێزگای ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ لێدوانێکدا باسی له‌ پرسی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ کرد و ڕای‌گه‌یاند:‌ پرسی کورد به‌ ئاسانی له‌ په‌رله‌مانی تورکیا چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی که‌ له‌ دواهه‌ڵبژاردنی تورکیا وه‌ده‌ست هات نیشانده‌ری ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ که‌ هاوپه‌یمانێتییێک که‌ وه‌ک هاوپه‌یمانێتیی دیموکراسی ناوی لێده‌برێت له‌ ڕاستیدا ده‌ریده‌خات که‌ ده‌توانین ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام بده‌ین. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ یاسایێکی بنه‌ڕه‌تیی نوێ دابڕێژن و بۆ چاره‌کردنی کاروباری تورکیا به‌تایبه‌ت پرسی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ڕێگای ئیراده‌ی گه‌له‌وه‌ زه‌مینه‌ی پێویست بڕه‌خسێنن دڵنیا بن که‌ له‌ ماوه‌یێکی کورتدا چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ینی یاشام

هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=57348

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65256

Your Comment

You are replying to: .
captcha