ته‌رمی 25 که‌س له‌ سنووری ئێران- تورکیا دۆزرایه‌وه‌

به‌شی تورکیا- ڕۆژنامه‌وانێکی تورکیا له‌ توویتێکدا باس له‌ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی 25 که‌س له‌ سنووری ئێران- تورکیا ده‌کات که‌ ته‌رمه‌کانیان به‌هۆی توانه‌وه‌ی به‌فری ناوچه‌ شاخاوییه‌کان ده‌رکه‌وتووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیسماعیل سایماز هه‌واڵنێرێکی تورکیا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ردا ڕای‌گه‌یاند: ته‌رمی 25 که‌س له‌ سنووری نێوان ئێران- تورکیا دۆزراونه‌ته‌وه‌ که‌ ته‌رمه‌کانیان به‌هۆی توانه‌وه‌ی به‌فری ناوچه‌ شاخاوییه‌کان ده‌رکه‌وتووه‌.

هه‌واڵنێره‌که‌ی تورکیا زیادی کرد: زۆرینه‌ی ته‌رمه‌کان هی په‌نابه‌رانی ئه‌فریقییه‌ که‌ له‌ کاتی گواستنه‌وه‌یان له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ تورکیا و له‌ به‌رزاییه‌کانی وان به‌بۆنه‌ی سه‌رما و کڕیوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ڕه‌ق بوونه‌ته‌وه‌.

سایماز گوتیشی: ته‌مه‌نی ته‌رمه‌کان له‌ نێوان 16 بۆ 30 ساڵ ده‌بێت و ته‌رمه‌کانیان به‌بۆنه‌ی توانه‌وه‌ی به‌فر له‌ به‌رزاییه‌کانی وان ده‌رکه‌وتووه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ ڕێکخراوی په‌نابه‌ران و کۆمیسیۆنی کاروباری په‌نابه‌رانی پارێزگای وان ده‌ست که‌وتووه‌ ناسنامه‌ی ته‌رمی 4 که‌س ئاشکرا بووه‌ به‌ڵام ناسینه‌وه‌ی ژماره‌یێک له‌ ته‌رمه‌کان دژواره‌ به‌بۆنه‌ی هێرشی ئاژه‌ڵی دڕنده‌ بۆ سه‌ر ته‌رمه‌کانیان.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65250

Your Comment

You are replying to: .
captcha