به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیسماعیل سایماز هه‌واڵنێرێکی تورکیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ردا ڕایگه‌یاند: ته‌رمی 25 که‌س له سنووری نێوان ئێران- تورکیا دۆزراونه‌ته‌وه که ته‌رمه‌کانیان به‌هۆی توانه‌وه‌ی به‌فری ناوچه شاخاوییه‌کان ده‌رکه‌وتووه.
هه‌واڵنێره‌که‌ی تورکیا زیادی کرد: زۆرینه‌ی ته‌رمه‌کان هی په‌نابه‌رانی ئه‌فریقییه که له کاتی گواستنه‌وه‌یان له ئێرانه‌وه بۆ تورکیا و له به‌رزاییه‌کانی وان به‌بۆنه‌ی سه‌رما و کڕیوه گیانیان له‌ده‌ست داوه و ڕه‌ق بوونه‌ته‌وه.
سایماز گوتیشی: ته‌مه‌نی ته‌رمه‌کان له نێوان 16 بۆ 30 ساڵ ده‌بێت و ته‌رمه‌کانیان به‌بۆنه‌ی توانه‌وه‌ی به‌فر له به‌رزاییه‌کانی وان ده‌رکه‌وتووه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ڕێکخراوی په‌نابه‌ران و کۆمیسیۆنی کاروباری په‌نابه‌رانی پارێزگای وان ده‌ست که‌وتووه ناسنامه‌ی ته‌رمی 4 که‌س ئاشکرا بووه به‌ڵام ناسینه‌وه‌ی ژماره‌یێک له ته‌رمه‌کان دژواره به‌بۆنه‌ی هێرشی ئاژه‌ڵی دڕنده بۆ سه‌ر ته‌رمه‌کانیان.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment