کوردپرێس:
ڕۆژی سێشه‌ممه 23ی ته‌مووزی 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له كۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن کرد بۆ 11 وه‌زیر یان ئه‌وانه‌ی پله‌كانیان هاوتای وه‌زیره.
به وته‌ی عه‌بدولمه‌هدی "هه‌زار و 367 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ڕه‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كراون و ئه‌و كه‌یسانه‌ی تا ئێستا له دامه‌زراوه جیاجیاكانی ده‌وڵه‌تدا یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه ده‌گه‌نه 4 هه‌زار و 117 که‌یس."
سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق ده‌ڵێت: "فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 11 وه‌زیر و ئه‌وانه‌ی پله‌كانیان هاوتای وه‌زیره ده‌رچووه و ئه‌نجومه‌نی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵیش گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كانی چڕ كردۆته‌وه بۆ بنبڕكردنی دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی و لێپێچینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران."
عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌باره‌ی ئاشکراکردنی ناوی گه‌نده‌ڵکاران جه‌ختی کرده‌وه: ناوی تۆمه‌تباره‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نین له حاڵه‌ی سه‌لماندنی گه‌نده‌ڵییه‌كانیان له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه دۆسیه‌ی سه‌پاندنی سزای وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر دوو فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی و پارێزگارانی پێشووی نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌ددین به تۆمه‌تی پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤ و گه‌نده‌ڵی داراییمان ڕاده‌ستی ڕاوێژکارانی یاسایی کردووه بۆ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بابه‌ته‌که ئه‌نجام بده‌ن.
ناوبراو له‌باره‌ی بڕیاره‌که‌ی ئه‌مدواییه‌ی بۆ ڕێکخستنی چالاکییه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی گوتی: "پێویسته گرووپه‌كانی حه‌شد پابه‌ندی بڕیاری داخستنیان بن و ڕێگه به هیچ گرووپێكی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ناده‌ن."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment