وه‌زیری داراییی عێراق بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باسی له‌وه‌ کرد که‌ وه‌زیری داراییی ئه‌و وڵاته‌ بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بانگهێشتی په‌رله‌مان کراوه‌.

کوردپرێس:

جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی فوئاد حسێن وه‌زیری داراییی عێراق ئاماده‌ی دانیشتنی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردووی په‌رله‌مان نه‌بوو بڕیار درا بانگهێشتكردنه‌كه‌ی بۆ دانیشتنی ڕۆژی 23ی 7ی 2019 دوا بخرێت."

ناوبراو وتیشی: "بانگهێشتكردنی وه‌زیری دارایی له‌سه‌ر داوای چه‌ند په‌رله‌مانتارێک بووه‌ بۆ پرسیاركردن له‌باره‌ی هۆكاری ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له ‌كاتێكدا هه‌رێم هیچ بڕه‌ نه‌وتێكی ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌كردووه‌."

ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "پرسیاره‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ڕووبه‌ڕووی هه‌ر دوو وه‌زیری دارایی و نه‌وت ده‌كرێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاران وه‌ڵامه‌كانیان به‌دڵ نه‌بوو ده‌توانن دانیشتنه‌كه‌ بكه‌ن به ‌لێپرسینه‌وه‌، ئه‌وكاته‌ش پێویستیان به‌ به‌ڵگه‌ ده‌بێت."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65235

Your Comment

You are replying to: .
captcha