کوردپرێس:
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به SNNی ڕاگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی فوئاد حسێن وه‌زیری داراییی عێراق ئاماده‌ی دانیشتنی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردووی په‌رله‌مان نه‌بوو بڕیار درا بانگهێشتكردنه‌كه‌ی بۆ دانیشتنی ڕۆژی 23ی 7ی 2019 دوا بخرێت."
ناوبراو وتیشی: "بانگهێشتكردنی وه‌زیری دارایی له‌سه‌ر داوای چه‌ند په‌رله‌مانتارێک بووه بۆ پرسیاركردن له‌باره‌ی هۆكاری ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له كاتێكدا هه‌رێم هیچ بڕه نه‌وتێكی ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌كردووه."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "پرسیاره‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ڕووبه‌ڕووی هه‌ر دوو وه‌زیری دارایی و نه‌وت ده‌كرێته‌وه و ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاران وه‌ڵامه‌كانیان به‌دڵ نه‌بوو ده‌توانن دانیشتنه‌كه بكه‌ن به لێپرسینه‌وه، ئه‌وكاته‌ش پێویستیان به به‌ڵگه ده‌بێت."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment