بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیستەمی ڕیزبەندیی وبومێتریکس کە لە سپانیایە و هەڵسەنگاندن بۆ پلەی زانستگاکانی هەموو دونیا دەکات لە لیستی ئەمساڵیدا 5000 زانستگای هێناوە کە 170 زانستگای ئێرانیی تێدایە.
بەگوێرەی ڕیزبەندییەکە زانستگای کوردستان بە 53139 بەڵگەوە پلەی جیهانیی 1553 بەدەست هێنا و پلەی ئەم زانستگایە لە ئێراندا 29یە کە لەچاو ساڵی ڕابردوو بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.
شایانی باسە زانستگای کوردستان ساڵی ڕابردوو پلەی 2573ی نێونەتەوەیی و پلەی 47ی ئێرانی بەدەستەوە بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment