بەپێی هەواڵی کوردپرێس موجتەبا میهەنپەرەست بەڕێوەبەری کەشناسیی ئیلام ڕایگەیاند گەرمای لە شاری دێهلوڕان بەرزترین ئاستی تۆمار کردووە و تا 51 پلەی گەرمی تۆمار کراوە بەڵام زۆرینە هاووڵاتییان بڕوایان وایە گەرماکە تا 56 پلەیش بەرز بۆتەوە.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای کارەبای نیشتمانی لە پارێزگای ئیلامیش داوای لە هاووڵاتییان کردووە لەم ڕۆژانەدا کە پلەی گەرمی بەرز بۆتەوە لە بڕانەوەی کارەبا یارمەتیی کۆمپانیاکە بدەن و دەست پێوە بگرن بۆ ئەوەی کارەبایان لە سەر نەکوژێتەوە و کێشەیان بۆ دروست نەبێت.
شایانی باسە شەپۆلێکی گەرما ڕووی لە وڵاتی ئێران و بەتایبەتی پارێزگاکانی ڕۆژئاوا کردووە و پارێزگای ئیلام و بەتایبەتی ناوچەی دێهلوڕان بەردەوام ناوچەیێکی زۆر گەرمی ڕۆژئاوای ئێرانن.
Your Comment