کوردپرێس: بەپیی زانیاری سەرچاوە هەرێمییەکان و ئەو بڵگە ڤیدیۆ و وێنانەی کە لە دەڤەری شیلادزای بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات نێردراون پارتی دیموکراتی کوردستان دوو گردی تری بەناوەکانی گردی مرواسیە و گردی کەپکی کەژۆی ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا کرد. لە دوای ڕادەستکردنەکە دەوڵەتی تورکیا هەر ئەمڕۆ هێزەکانی خۆی لەسەر ئەو گردانە جێگیر کرد.
میدیاکە هەروەها دەڵێت لە هەفتەی ڕابردوو پارتی هەریەک لە گردی ڕبێعەی لە شارۆچکەی شیلادزی و گردیکی تری ناوچەی سیری سەر بەشیلادزی ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا کردبوو. تورکیاش بنکە و بارەگای لەو شوێنانەدا بۆ خۆی دروست کردووە.
هەر بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە داهاتوودا چەند گردیکی تریش ڕادەستی دەوڵەتی تورکی دەکەن و لە ئیستادا ئامادەکارییەکان بۆ رادەست کردنى ئەو گردانە بە سوپای تورکیا دەکرێت.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە "هەروەها پارتی بۆ پاراستنی دەوڵەتی تورکیا داگیرکەر لە توڕەیی گەلی شیلادزی، ڕێگای قاچاخ بۆ ئەو سوپا لە نێوان شیلازدی بۆ دێرەلوک دروست دەکات".
هەموو ئەو بلدۆزەر و شۆفڵ و حەفارە و پیداویستییانە، کە بۆ دروست کردنی ئەو ڕیگا قاچاخە بەکار دەهێنرێن لە تورکیاوە هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون، بەڵام کەسانی سەر بە پارتی دێموکراتی کوردستان بەکاری دەهێنن بۆ دروست کردنى ئەو رێگایە بۆ سوپای تورکیا.
ئەوە لە کاتێکدایە خەڵکی شیلادزێ لە ٢٦ کانوونی دووەمی ٢٠١٩ / ٦ی رێبەندان لە دژی داگیرکەری و کۆمەڵکوژکردنی هاووڵاتییانی ناوچەکە ڕاپەرینێکی جەماوریان لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامدا و چوونە سەر بنکە و بارەگاکانی لە کۆمەڵگەی سیرێی سەر بە شارۆچەکەی شیلادزی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment