ڕۆیتێرز: حزبە کوردییەکان لەسەر هەڵبژاردنی گرینگترین وەزیری حکوومەت ناکۆکن

بەشی جیهان- هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە زاری سەرچاوە کوردییەکانەوە دەنووسێت بەبۆنەی ڕێکنەکەوتنی حزبە کوردییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر وەزیری سەرچاوە سروشتییەکان، کاروباری ئەم وەزارەتخانە تاکوو هەڵبژاردنی کەسێک بۆ پۆستەکە لەلایەن یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانەوە جێبەجێ دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوکات لەگەڵ گۆڕینی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکان لەسەر هەڵبژاردنی کەسایەتی نوێ بۆ پڕ کردنەوەی پۆستە وەزارەییەکان دەرکەوت، یەک لەو قوربانییانە ئاشتی هەورامی بوو کە دامەزرێنەری پیشەی نەوتی هەرێمە و بۆ 13 ساڵ وەزارەتی سەرچاوە سروشتییەکانی بەدەستەوە بووە.

مەسروور بارزانی کە بەجێگای نێچیرڤان بارزانی پۆستی سەرۆک حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بەدەستەوە گرت دەستی داوەتە هەندێک گۆڕانکاری لە پۆستە وەزارەییەکاندا و یەکێک لە بەهێزترین وەزیرەکان کە لە 10 ساڵی ڕابردوودا بۆ کەس نەگۆڕاوە لەلایەن مەسروور بارزانیەوە گۆڕدرا و پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کاروباری وزەی پێدرا.

لە کابینەی نوێدا هێشتا وەزیری نوێ بۆ پۆستی وەزارەتی سەرچاوەسروشتییەکان دەست نیشان نەکراوە. هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لەزاری سەرچاوە کوردییەکانەوە دەنووسێت هەمووان هەڵبژاردنی کەیسێک بۆ پۆستی وەزارەتی سەرچاوەسروشتییەکان بە بۆنەی بەسرانی 90 لەسەدی ئابووری هەرێمی کوردستان بەم سەرچاوەوە بە گرینگ وەسف دەکەن بەڵام بە هۆی دووبەرەکی و ناکۆکیی نێو حزبی هێشتا نەتوانراوە کەسێک بۆ ئەم پۆستە دیاری بکرێت.

ڕۆیتێرز دەڵێت ئاشتی هەورامی ڕێکخر و دامەزرێنەری پیشەسازیی نەوت و گازی سەربەخۆی هەرێمی کوردستانە بەڵام بەم بۆنەوە کە ئاشتی هەورامی چیدی وەزیر نییە هەڵبژاردنی وەکوو یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کاروباری وزە دەبەزاندنی دەسەڵاتی ناوبراوە و ڕەهەندی شاراوەی زۆری هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65200

Your Comment

You are replying to: .
captcha