بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند؛ نابێت بە بیانوی ئەوەی یەکێک لە هێرشبەرانی رێستۆرانتەکەی هەولێر، برای پەرلەمانتارێکی هەدەپە بوە، پارتەکەیان و ئەو پەرلەمانتارەیان بکرێتە ئامانج.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "ئێمە بە هەموو شێوەیێک ئەو هێرشە و کوشتنی ئەو سێ کەسە لە هەولێر ئیدانە دەکەین، هاوکات دژی هەموو توندوتیژییێک دەوەستینەوە و پێویستە لایەن پەیوەندیدارەکان، ئامانج و هۆکاری هێرشەکە رون بکەنەوە، پێش ئەوەی وەک بیانویەک بۆ بە ئامانجگرتنی هەدەپە و پەرلەمانتارەکانی بەکاربهێنرێت".
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە "ئێمە پەرلەمانتارانی هەدەپە بە هەموو توانایێکەوە پشتگیری لە دێرسیم داغ دەکەین و بەردەوامین بۆ دەستە بەر کردنی ئاشتی و ئارامی و ئازادی و داوا لە هەموو مرۆڤێک بە تایبەت ژنان دەکەین ڕێ لە بەدناوکردنی پەرلەمانتارەکەی هەدەپە بگرن".
سەرچاوە: Diken
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment