کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیەنراوی لیژنەکە کە ڕۆژی یەکشەممە، 21ی تەموزی 2019، بڵاوکرایەوە "بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە تەقینەوەکان بەهۆی پێکانی سەربازییەوە یان لەڕێگەى فرۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپبارانکردنەوە نەبووە، بەڵکوو بەهۆی ئاگرێکەوە بووە لە کۆگای چەک و تەقەمەنی بنکەکە و لە ڕووداوەکەشدا هیچ کەسێک گیانى لەدەستدا نەداوە".
پێشتر، 19ی تەموزی 2019، تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی سوپای عێراق ڕایگەیاند: دوو چەکداری حەشدی شەعبی بەهۆی بۆردوومانی فرۆکەیێکی بێفڕۆکەوانەوە لە بنکەى سەربازیی شوهەدا لە ئامرلی برینداربوون.
لەدوای تەقینەوەکەش، چەند بەرپرسێکى عێراقی هێزەکانی ئەمریکایان بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کرد و هەرزوو وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا تۆمەتەکانى ڕەتکردەوە.
سەرچاوە: سۆمریەنیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment