پەردە لە سەر بانگهێشتنامەی خولی دوازدەهەمی فستیڤاڵی چیرۆکی بانە لادرا

بەشی فەرهەنگ و هونەر- خولی دوزادەهەمی فستیڤاڵی چیرۆکی بانە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت و ئەمڕۆ پەردە لە سەر بانگهێشتنامەکەی لادرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس خولی دوزادەهەمی فستیڤاڵی چیرۆکی بانە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ بە دوو زمانی کوردی و فارسی و لە سەر ئەرکی ئیدارەی ڕۆشنبیری و هەروەها بنکەی فەرهەنگیی "بەڕۆژە" لە بانە بەڕێوە دەچێت و ئەمڕۆ یەکشەمە 30ی پووشپەڕ بەرانبەر بە 21ی تەمووزی 2019 پەردە لەسەر بانگهێشتنامەکەی لادرا.

لە بانگهێشتنامەکەدا کات و شوێنی بەڕێوەچوون و دەرفەتی ناردنی بەرهەم و تەوەرەکانی فستیڤاڵەکە و کۆی زانیارییەکان بە لێگۆی تایبەتی فستیڤاڵ بڵاو کراوەتەوە.

حەمیدڕەزا خۆشبەخت بەڕێوەبەری دایرەی ڕۆشنبیریی بانە ڕایگەیاند 300 ملوێن تمەن تێچووی ئەو فستیڤاڵە دەکەوێتە ئەستۆی دایرەکەیان و دیکەی تێچووەکانیش بە ڕێکخراوی مەدەنی و "ئێن جی ئۆ"کان دابین دەکرێت.

فواد جەهانی بڕیاردەری خولی دوازدەهەمی فستیڤاڵی چیرۆکنووسیی بانەش ڕایگەیاند لە خولی یازدەهەمدا کۆی 1000 بەرهەم گەیشتە نووسینگەی فستیڤاڵ و بەم بانگهێشتنامەیەی ئەمساڵ ئومێد دەکرێت پێشوازیی زیاتر لە مێهرەجانەکە بکرێت.

News Code 65188

Your Comment

You are replying to: .
captcha