ئامینە خانی خانمە شاعیری کورد بە هەواڵنێری کوردپرێسی وتووە کۆی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزی بە شێعری کوردی هۆنیوەتەوە و بەرهەمەکە تەواو بووە بەڵام هیچ لایەنێکی فەرمی یان حکوومی پشتگیریی ناکەن بۆ ئەوەی بەرهەمەکەی لە چاپ بدات.
ناوبراو بە کوردپرێسی وتووە ماوەی دە ساڵ بەو بەرهەمەوە ماندوو بووە و ئێستا تەنیا جزمی 30ی قورئانەکە لەلایەن بڵاڤگەی ئیحسانەوە چاپ کراوە و بە نرخی 5 هەزار تمەن (500) دینار لە کتێبفرۆشییەکاندا دەست دەکەوێت و بۆ چاپ کردنی کۆی بەرهەمەکە پێویستی بە 300 ملوێن تمەن پارە هەیە.
ئەو خانمە هونەرمەندە دەشڵێت لە کۆبوونەوە و مەڕاسیمەکاندا ستایشی بەرهەمەکەی دەکرێت بەڵام پاش مەڕاسیمەکان کەس ئاوڕی لێناداتەوە.
هەر بە وتەی خودی ئەو خاتوونە لە مەڕاسیمێکی قورئانیدا لە هۆڵی فەجری سنە بەرپرسانی زانکۆی کوردستان ستایشی بەرهەمەکەیان کردووە و وەعدیان داوە بۆی چاپ بکەن بەڵام تا ئێستاش بەدواداچوونەکانی ئەنجامی نەبووە و وەڵامەکەی زانکۆی کوردستانیش ئەمەیە: "پڕۆسە ئیدارییەکەی ماویەتی."
Your Comment