بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەكە باسی لەوە كردووە، ئەو سەرژمێرییەی لای نەتەوە یەكگرتووەكان پشتی پیدەبەسترێت و جێی باوەرە ئەوەیە:
پێشتر ژمارەی ئیزیدییەكان لە عێراق 550,000 كەس بووە.
ژمارەی ئاوارە ئێزیدییەكان بەهۆی داگیركردنی ناوچە ئیزیدی نشینەكان لەلایەن داعشەوە 360,000 ئاوارە بووە.
یەكەم رۆژی داگیركردنی ناوچەكە 1293 ئێزیدی كوژراوە.
ژمارەی ئەو منداڵانەی بەهۆی داگیركارییەكەی داعشەوە هەتتیو كەوتوون 2745 منداڵ بووە.
ژمارەی ئەو گۆرە بەكۆمەڵانەی تائێستا لە شەنگال دۆزراونەتەوە ٨٠ گۆڕ بووە، لەگەڵ دەیان جێگە كە گۆڕی تاكەكەسیان تێدا بووە.
ژمارەی ئەو پەرستگا و نزرگانەی لەلایەن داعشەوە تەقێنراونەوە ٦٨ جێگا بووە.
ژمارەی ئەو ئیزیدیانەی كۆچبەری دەرەوەی وڵات بوون زیاتر لە 100.000 كەس بووە.
ژمارەی رفێنراوان 6417 كە: مێ ٣٥٤٨ ، نێر ٢٨٦٩
ژمارەی ئەوانەی لەدەستی داعش رزگار كراون بەمشێوەیە بووە.
تێكڕا : 3487 كەس ئافرەت : ١١٨٦، پیاو : ٣٣٧، منداڵی كچ : ١٠٢٤، منداڵی كوڕ : ٩٤، ئەوانەی ماونەتەوە ٢٩٣، مێ : ١٣٣٨، نێر : ١٥٩٢.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment