پەرلەمانی کوردستان بۆ بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان کۆ دەبێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌سه‌ر تاوانی گەورەی کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان بەجینۆساید کۆ دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لوقمان وه‌ردی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌پشوی هاوینه‌دایه‌، به‌ڵام ڕۆژی‌ 1ی 8ی‌ 2019 په‌رله‌مان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای به‌جینۆسایدناساندنی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدیه‌كان كۆ ده‌بێته‌وه‌".

ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌په‌رله‌مانی كوردستان وتیشی‌ :"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، ڕۆژی‌ 3ی 8ی‌ 2019 په‌رله‌مان به‌فه‌رمی و به‌بڕیارێک تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدیه‌كان به‌جینۆساید ده‌ناسێنێت".

لوقمان وه‌ردی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "له‌وه‌رزی یاساداناندا، به‌كۆی ده‌نگ بڕیار له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌وه‌ دراوه ‌و دانیشتنه‌كه‌ شێوه‌ی ڕاست كردنه‌وه‌ی دراوه‌تێ، له‌به‌رئه‌وه‌ به‌دانیشتنی نائاسایی دانانرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65156

Your Comment

You are replying to: .
captcha