62.8 له‌سه‌دی خه‌ڵکی تورکیا داوا ده‌که‌ن سیسته‌می په‌رله‌مانی له‌و وڵاته‌ جێبه‌جێ بکرێت

به‌شی تورکیا- کۆمپانیای ڕاپرسیی PİARی تورکیا ڕاپرسییێکی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سیسته‌می ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجام دا و ڕای‌گه‌یاند: 62.5 له‌سه‌دی خه‌ڵکی تورکیا داوای جێبه‌جێ‌کردنی سیسته‌می په‌رله‌مانی له‌و وڵاته‌ ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمپانیای ڕاپرسیی PİARی تورکیا ڕاپرسییێکی له‌سه‌ر ئه‌و مشومڕانه‌ ئه‌نجام دا که‌ له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سیسته‌می نوێی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجام ده‌درێت و گوتی: به‌پێی ڕاپرسییێک که‌ ڕۆژی 6 بۆ 11ی ته‌مووزی 2019 له‌ 26 پارێزگای تورکیا ئه‌نجاممان دا 62.5 له‌سه‌دی به‌شداربووانی ڕاپرسییه‌که‌ داوای جێبه‌جێ‌کردنی سیسته‌می په‌رله‌مانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ ده‌که‌ن. 26 له‌سه‌د خوازیاری به‌رده‌وامیی سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تیی کۆمارن و 11.5 له‌سه‌دیش هیچ بۆچوونێکیان له‌وباره‌وه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

کۆمپانیاکه‌ زیاتر ڕای‌گه‌یاندووه‌: 17.6 له‌سه‌دی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ ڕیفراندۆمی 16ی ئه‌یپڕێڵی 2017ی زایینی ده‌نگی ئه‌رێنییان به‌ گۆڕینی ده‌ستووری تورکیا و گواستنه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مانییه‌وه‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار دابوو له‌ ئێستادا پێیان وایه‌ که‌ سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار به‌ زه‌ره‌ری تورکیا کاری کردووه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌نجامێکی به‌رچاو له‌م ڕاپرسییه‌ دابه‌زینی زۆری پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیایه‌. به‌شداربووانی ڕاپرسییه‌که‌ له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌و پرسیاره‌ که‌ "ئایا ئه‌گه‌ر له‌ ئێستادا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار به‌ڕێوه‌ بچێت ده‌نگ به‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ده‌ده‌ن؟" 54.7 له‌سه‌دیان وه‌ڵامی "نا" و 36.3 له‌سه‌د وه‌ڵامی "ئه‌رێ"یان به‌و پرسیاره‌ داوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی DIKEN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65146

Your Comment

You are replying to: .
captcha