له‌ ترابزۆنی تورکیا په‌لاماری گه‌شتیارانی هه‌رێمی کوردستان درا

به‌شی تورکیا- گر50 گه‌شتیاری هه‌رێمی کوردستان که‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن له‌ ترابزۆن هاتبوونه‌ ناوچه‌ی گه‌شتیاریی ئوزونگۆلی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی چایكارا که‌وتنه‌ به‌ر په‌لاماری کۆمه‌ڵێک تورکی توندڕه‌وی ناوچه‌که‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، 50 گه‌شتیاری هه‌رێمی کوردستان که‌ به‌ مه‌به‌ستی گه‌شت‌کردن له‌ ترابزۆن هاتبوونه‌ ناوچه‌ی گه‌شتیاریی ئۆزونگۆلی سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی چایکارا به‌هۆی وێنه‌گرتن به‌ ملپێچێک كه‌ له‌سه‌ری نووسرابوو "كوردستان" له‌لایه‌ن گرووپێکی نه‌ناسراو و تورکه‌ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌سته‌کانی ناوچه‌که‌وه‌ به‌ توندی هێرشیان کرایه‌ سه‌ر و لێیان درا و دوای هێرشه‌كه‌ پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا له‌ بری هێرشكاره‌كان 9 له‌و گه‌شتیارانه‌ی هه‌رێمیان ده‌ستگیر و ڕاپێچی به‌رده‌م دادگا كران.

به‌ دوای ئه‌و ڕووداوه‌ قایمقامێتیی ترابزۆن له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ته‌ئکیدی له‌سه‌ر سنوورداش‌کردنی ئه‌و 9 گه‌شتیاره‌ی عێراق کرد و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و که‌سانه‌ پاش ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌که‌ به‌ مه‌به‌ستی دیپۆرت‌کردنه‌وه‌یان ڕاده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان کران.

مسته‌فا یه‌نه‌رئۆغڵۆ په‌رله‌مانتاری ئاکپارتی له‌ بازنه‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ کاردانه‌وه‌ی به‌و ڕووداوه‌ پیشان دا و گوتی: نادیده‌گرتن و بێ‌بایه‌خ ‌زانینی ئه‌م ڕووداوه‌ ده‌رکه‌کانی تراژێدیای گه‌وره‌ ئاوه‌ڵا ده‌کاته‌وه‌. ده‌بێ ڕای گشتی کاردانه‌وه‌ی له‌ به‌رانبه‌ر ڕووداوگه‌لێکی نایاساییی وا هه‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65145

Your Comment

You are replying to: .
captcha