ده‌سه‌ڵاتی ئێران سه‌قامگیره‌ و درزی تێناکه‌وێت/ ئێران پارێزه‌ری سه‌ره‌کیی ته‌کووزی که‌نداوی فارسه‌

به‌شی ئێران- ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مڕۆکه‌ هێز و ده‌سه‌ڵاتی ئێران بۆ جیهان سه‌لمێندراوه‌ و دوژمن نابوێرێت ده‌ستدڕێژی بکاته‌ سه‌ر خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

سه‌یید قاسم جاسمی ئاماژه‌ی به‌ لێدوانه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌باره‌ی ئێران کرد و به‌ کوردپرێسی گوت: ڕه‌فتار و وته‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا تۆمه‌تبارانه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ ڕاستییه‌کانی جیهان و ناوچه‌که‌ یه‌ک ناگرێته‌وه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ئێران هه‌رگیز ده‌ستپێکه‌ری هیچ شه‌ڕێک نه‌بووه‌ به‌ڵام ئێمه‌ کۆتاییی شه‌ڕه‌که‌ دیاری ده‌که‌ین که‌واته‌ قسه‌ی سه‌رۆک کۆمار و به‌رپرسانی ئه‌مریکا کارتێکه‌رییێکی له‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌لی ئێران نابێت.

ناوبراو وه‌بیری هێنایه‌وه‌: وه‌ڵامی ئێران به‌ هه‌ر گێچه‌ڵ‌نانه‌وه‌یێک گورزوه‌شین ده‌بێت و ڕێگه‌ به‌ داگیرکاریی دوژمنان ناده‌ین.

ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی کرده‌وه‌: گه‌لی ئێران گه‌لێکی ئاشتیخوازن که‌ هه‌میشه‌ له‌ درێژاییی مێژوودا به‌ عیزه‌ت و شه‌ره‌فه‌وه‌ به‌رگرییان له‌ خۆیان کردووه‌ به‌م بۆنه‌وه‌ شه‌ڕی ده‌روونی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌ که‌نداوی فارس ده‌بێ به‌ نموونه‌ی فه‌شه‌ل‌هێناوی هه‌وڵه‌ بێ‌ئه‌نجامه‌کانیان بۆ دروست‌کردنی ئێران‌هه‌راسی بزانین.

جاسمی ڕاشی‌گه‌یاند: هه‌زاران ساڵه‌ که‌ ئێران پاسه‌وانی له‌ ئاسایشی که‌نداوی فارس ده‌کات به‌م بۆنه‌وه‌ ئه‌وا ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی نیین که‌ پاسه‌وانی له‌ ته‌کووزی که‌نداوی فارس ده‌که‌ن به‌ڵکوو کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌ که‌ ئاسایشی ئه‌و شاڕێیانه‌ هه‌ستۆک و گرینگه‌ دابین ده‌کات و بوون یان نه‌بوونی ئه‌مریکا کارتێکه‌رییێکی له‌سه‌ر ئیراده‌ی هێزه‌کانی ئێمه‌ نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65142

Your Comment

You are replying to: .
captcha